Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بێڵینگهام لەدوای گۆڵەکەی بەرامبەر یوڤێنتوس چیگوت؟

دەبێ گۆڵی زیاتر بکەین و لە سیناریۆی وەرزی رابردوو دووربکەوینەوە

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ریال مەدرید، دڵخۆشی خۆی بە بردنەوە و گۆڵکردنی لە یوڤێنتوس لە گەڕی سێیەمی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ پیشاندا.

بێڵینگهام تاکە گۆڵی مەدریدی لە یارییەکە کرد و لەدوای تەواوبوونی یارییەکە گوتی؛

هەستێکی زۆر خۆشم هەیە، دوای ئەم هەموو کاتە، بەشداریم لە یارییەکی چامپیۆنزلیگ کرد و گۆڵێکی گرنگم کرد، بەردەوام خەونم بەمجۆرە ساتانە دەبینی.

لە وەرزی یەکەمم لێرە و هەندێکجار لە دوا قۆناخەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، باش نەبووین، بەڵام بەردەوام رێچکەی بردنەوەمان دەدۆزیەوە.

لە وەرزی رابردوودا ئاستێکی خراپمان پێشکەش دەکرد و سزا دەدراین، بۆیە پێویستە باشتر یاریی بکەین و گۆڵی زیاتریش بکەین.

بێڵینگهام کۆی گۆڵەکانی لە ریال مەدرید بۆ 39 گۆڵ لە 107 یاریی بەرزکردەوە، لەوانە هەشت گۆڵی لە چامپیۆنزلیگ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button