Loading...
ئاسیا

باشترینەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ ساڵی 2025 دیاری دەکرێن

Yariga App

یاریگا –

ئاهەنگی خەڵاتی تۆپی پێی ئاسیا، پێنجشەممە لە شاری ریاز بەڕێوەدەچێت و باشترین یاریزانانی ساڵ لە بیست بەشی جیاوازدا رادەگەیەنرێت.

ئاهەنگی باشترینەکانی ئاسیا رۆژی پێنجشەممە لە هۆڵی رۆشنبیری شا فەهد لە ریاز بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا کەسایەتییە وەرزشییە دیارەکان و بەڕێوبەران و راهێنەرانی کیشوەرەکە لە 20 بەشدا رێزلینانیان پێشکەش دەکرێت.

بەگوێرەی راگەیاندنی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا، بەشی سەرنجڕاکێشی مەراسیمەکە، راگەیاندنی براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ و باشترین یاریزانی خانم دەبێت. سالم دۆسەری (کاپتنی هەڵبژاردەی سعودیە)، ئەکرەم عەفیف (ئەستێرەی هەڵبژاردەی قەتەر) و عارف ئەیمەن حەناپی (یاریزانی هەلبژاردەی مالیزیا) سێ یاریزانی دیاری کیشوەرەکەن کە رکابەری لەسەر نازناوی باشترین یاریزانی ئاسیا دەکەن. لە بەشی خانمان ناوەکانی وەک هۆلی مەکنامارا لە ئوسترالیا، وانگ شوانگ لە چین و هانا تاکاهاشی لە ژاپۆن دەبینرێن.

ئەکرەم عەفیف کە پێشتر خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیای ساڵی 2019ی بەدەستهێنا، ئەگەر بۆ جاری سێیەم خەڵاتەکە بباتەوە، دەبێتە یەکەم یاریزان سێ جار ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنێت. هەروەها سالم دۆسەری کاپتنی هیلال و هەڵبژاردەی سعودیە هیوادارە لە دوای ساڵی 2022 بۆ دووەم جار خەڵاتەکە بەدەست بهێنێت، هەروەها عارف ئەیمەن وەکوو یەکەم یاریزانی مالیزیا لە مێژوودا بەربژێرە.

لە بەشی ئەو یاریزانە ئاسیاییەی کە لە دەرەوەی کیشوەرەکە یاریی دەکەن، ناوەکانی وەک لی کانگ ئین (کۆریای باشوور)، مێهدی تارمی (ئێران) و تاکێفوسا کوبۆ (ژاپۆن) بەربژێرن. جگە لەوەش براوەی خەڵاتەکانی وەک باشترین یاریزانی ئاسیا و یاریزانی لاو و باشترین یاریزانی خانم کە لە دەرەوەی ئاسیا یاریی دەکەن و باشترین ناوبژیوانیش ئاشکرا دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button