💣 | لاپۆرتا دیاریی دووبارەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات
بارسێلۆنا ئامادەکاری بۆ مێرکاتۆیەکی مێژوویی دەکات

یاریگا –
بارسێلۆنا لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەیەکی گەورە لە هاوینی داهاتوو ئامادە دەکات.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، قسەوباسی ئێستای نێو یانەکە، دۆزینەوەی باشترین جێگرەوەیە بۆ رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و ئامادەکردنی باشترین یاریزانی ژمارە 9.
خوان لاپۆرتا خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی داهاتووی بارسێلۆنا ئامادە دەکات و دەیەوێت زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت. بڕیارە هەڵبژاردنەکان لە ساڵی داهاتوو بکرێت.
لاپۆرتا و دێکۆ لەبەردەم ئاڵنگارییەکی گەورەی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورەی ژمارە 9دان. بەگوێرەی رۆژنامەکە، بارسا هەموو ئامانجی کردووەتە یاریزانی ژمارە 9.
چەندین بەربژێر لە ژوورە داخراوەکانی بارسێلۆنا باس دەکرێن و لەسەرووی هەموویانەوە باسی ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی دەکرێت.
لە ئەگەری شکستهێنانی گواستنەوەی هالاند، بارسێلۆنا چەندین یاریزانی دیکەی کردووەتە ئامانج لەوانە؛
- خولیان ئالڤارێز، ئەستێرەی ئاتلێتیکۆ مەدرید
- هاری کەین، ئەستێرەی بایرن میونشن
- لاوتارۆ مارتینێز، ئەستێرەی ئینتەر میلان
- دوسان ڤلاهۆڤیچ، ئەستێرەی یوڤێنتوس
- سێرهیۆ گیراسی، ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتموند
- مۆسێس کەین، ئەستێرەی فیۆرێنتینا
- بێنیامین شێشکۆ، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد
- ئێتا ئیۆنگ، ئەستێرەی لێڤانتی
رۆژنامەکە نووسیویەتی، هالاند خەونی هاندەرانە و ئالڤارێز و لاوتارۆ خەونی لاپۆرتان، هەروەها بژاردەی لۆژیکی ئێستای دۆخی بارسێلۆنا هەریەکە لە ڤلاهۆڤیچ و گیراسین.