
یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی نەسڕی سعودی، لە یەکەم یاری ئاسیادا بەرامبەر ئیستقلالی تاجیکستان یاوەری تیپەکەی ناکات.
خۆرخی خیسوس، راهێنەری پۆرتوگالی نەسڕ لیستی 24 یاریزانی تیپەکەی بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئیستقلالی تاجیکستان لە هەفتەی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دوو راگەیاند کە شەوی سێشەممە دەستی پێکرد.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ کاپتنی یانەی نەسر لە یاریی ئەمشەودا ئامادە نابێت، بە گوتەی خیسوس، کریستیانۆ پێویستە پشوو بدات تاوەکوو بۆ یارییەکانی خولی رۆشەن ئامادە بێت، هەروەها نەواف عەقیدی گۆڵپارێزی تیپەکە بەهۆی پێکانەوە لەم یارییە ئامادە نابێت.

لیستی نەسڕ بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر ئیستقلالی تاجیکستان لەم یاریزانانە پێکهاتووە، کە ناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەنێویاندا دەرناکەوێت:
گۆڵپارێزەکان: بینتۆ ماتیۆس، راغد نەجاڕ، موبارەک ئەلبوینین
بەرگریکاران: سوڵتان غەنام، نەواف بۆشال، عەبدوڵڵا عەمری، محەمەد سیماکان، نادر شەراری، سالم نەجدی، سەعد ناسر
یاریزانانی ناوەڕاست: ئینیگۆ مارتینێز، وێسلی ، کومان، عەبدوڵڵا خەیبەری، مارسێلۆ برۆزۆڤیچ، عەلی حەسەن، ئانجێلۆ بۆرگێس، ئەیمەن یەحیا، عەبدولڕەحمان غەریب، جواو فێلیکس
هێرشبەران: محەمەد مێران، هارون کامارا، سادیۆ مانێ