ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەنەرباچێ و وێستهام لەسەر گواستنەوەی یاریزانێک رێککەوتن
ئەمڕۆ بەڵێی بۆ ئۆفەرەکە کردووە....

یاریگا –
وێستهام یونایتد و فەنەرباچێ لەسەر گواستنەوەی ئێدسن ئالڤارێز رێککەوتن.
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، وێستهام و فەنەرباچێ لەسەر گواستنەوەی ئالڤارێز بەخواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە رێککەوتن.
یاریزانی نێودەوڵەتی مەکسیکی ئەمڕۆ گەشتی ئیستانبوڵ دەکات و بەخواستن یاریی بۆ کەتیبەکەی جۆزێ مۆرینیۆ دەکات. بەگوێرەی رێککەوتنی نێوانیان، فەنەرباچێ دەتوانێت گرێبەستەکە بکاتە هەمیشەیی.
چەند رۆژێکە دەڤین ئۆزەک، بەڕێوەبەری وەرزشی فەنەرباچێ و بەرپرسانی وێستهام یونایتد لەسەر چۆنیەتی گرێبەستەکە رێککەوتوون و ئەمڕۆ ئالڤارێز بەڵێی بۆ ئۆفەرەکە کرد.
ئالڤارێز لە هاوینی ساڵی 2023 بەبڕی 38 ملیۆن یۆرۆ لە ئەیاکسەوە پەیوەندی بە وێستهام یونایتد کرد.