ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید یاریزانێکی ئینگلیزی دەوێت

بازاڕی یاریزانەکە گەرمە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید خەریکی هەڵسەنگاندنی ئاستی گشتی یاریزانێکی کریستال پاڵاسە.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، مەدرید لە نزیکەوە چاودێری ئادام وارتن، ناوەڕاستکاری پاڵاس دەکات، بەڵام هیچ هەنگاوی کردەیی نەنراوە.

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی زۆر لەبارەی چوونە دەرەوەی ئێبێرێچێ ئیزێ و مارک گێی لە پاڵاس هەیە، بە زیادبوونی ناوی وارتنیش، لەوانەیە پێکهاتەکەی ئۆلیڤەر گلاسنەر تووشی کێشەیەکی قووڵ ببێتەوە.

وارتن یەکێکە لەو یاریزانانەی بەردەوام ئاستێکی جێگیر پێشکەشدەکات و پێشبینیدەکرێت، پاڵاس داوای نزیکەی 100 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی بکات.

ریال مەدرید دوو یاریزانی ئینگلیزی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد و جود بێڵینگهامی هەیە، پێدەچێت یانەکە لەگەڵ ستایڵی یاریزانانی ئینگلیزی راهاتبێت و بەگونجاوی بزانن.

وارتن بەرهەمی ئەکادیمیای بلاکبێرن رۆڤەرزە و لە زستانی ساڵی 2024 بەبڕە 21 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاڵاسەوە کرد.

وارتن تەنیا یەک یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کردووە و 44 یاریشی لە ماوەی دوو ساڵدا لەگەڵ پاڵاس کردووە، خاوەنی چوار گۆڵ و پێنج ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button