ئیسپانیا

فلیک سەرسامی ئاستی ئەستێرەیەکی لاماسیا دەبێت

Yariga App

یاریگا –

جۆفری تۆرێنتس بەرگریکاری لاوی لاماسیا خەونی یاریکردن بۆ تیپی یەکەمی یانەکە بەدی دێنێت.

جۆفری کە لە وەرزی 2023/2024 بۆ ماوەی ساڵێک بەهۆی دڕانی بەستەری خاچی ئەژنۆی راستی لە یاریگاکان دوورکەوتەوە، جارێکی دیکە بە ورەیەکی بەرزەوە گەڕایەوە یاریگاکان. تۆرێنتس یەکێک بوو لەو چوار بەهرەمەندەی لاماسیا کە هانزی فلیک بۆ گەشتی ئاسیای بارسێلۆنا بانگهێشتی کردن و تاکە یاریزانە کە لە هەردوو یاریی دۆستانەی ئەو گەشتەدا بەشداری بکات.

ئاست و متمانە بەخۆبوونەکەی سەرنجی راهێنەرە ئەڵمانییەکەی راکێشاوە و دوای وەرزێکی سەخت، ئێستا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. تۆرێنتس هاوتەمەنی لامین یامال و پاو کۆبارسیە هاوینی 2017 لە ریزەکانی لاوانەوە لە یانەی ریوس پەیوەندی بە لاماسیا کرد، دوای ساڵێک لە چاکبوونەوەی گەڕایەوە بۆ یانەکە، دوای ئەوەی لە مانگی ئەیلولی 2023 تووشی پێکانێکی قورس بوو لەکاتی یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی خوار 17 ساڵانی ئیسپانیا. وەرزی رابردوو لە تیپی لاوانی (A) دەستیپێکرد، بەڵام ئاستە درەوشاوەکانی و کەسایەتییە بەهێزەکەی و بەهرەمەندییەکەی وایکرد لە ناوەڕاستی وەرزدا بۆ تیپی یەکەمی بارسێلۆنا سەرخرا.

تۆرێنتس کە لە مانگی ئایاردا گرێبەستەکەی تا ساڵی 2028 درێژکردەوە، بە سەرنجی بەرزی و متمانە بەخۆبوونەکەی و توانای بڕینی یاریزانان، راهێنەرانی پێشووی لاماسیا و فلیکی سەرسام کردووە.

باڵای 1.85 مەترە، تەنها بەرگریکار نییە بەڵکو هێرشبەرێکیشە و توانای یاریکردنی وەک باڵ هەیە. دەکرێت بژاردەیەکی گونجاو بیت  ۆ فلیک و سوود لە تواناکانی بۆ وەرزی داهاتوو وەربگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button