دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ چێڵسی پاڵەوانێكی ئەوروپای دەوێت و نیوكاسڵ هێرشبەرێک دەكاتە ئامانج

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس یاریزانێكی مانچێستەر یونایتدی دەوێت، ئارسیناڵ گرێبەستی یاریزانێكی نوێدەكاتەوە و بایرن میونشن لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێكی باڵ بەردەوامە.

چێڵسی ئارەزووی گواستنەوەی جیانلویجی دۆناروما گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەكات – لیكیپ.

نیوكاسڵ چوویە نێو كێبڕكێی گواستنەوەی هۆگۆ ئێكیتیكێ و بۆ بە دەستهێنانی تواناكانی هێرشبەرەكەی ئێنتراخت فرانکفۆرت ركابەری لیڤەرپوول دەكات – تێلیگراف.

وێستهام دەیەوێت دۆگلاس لویز یاریزانی یوڤێنتوس بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – گازێتا دێلۆ سپۆرت.

بارسێلۆنا لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی لویس دیاز هێرشبەری لیڤەرپوول و ماركوس راشفۆرد هێرشبەری مانچێستەر یونایتد بەردەوامە – ماركا.

سپۆرتینگ لیسبۆن ئامادەیە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ڤیكتۆر یۆكێرێش بگرێتە بەر دوای ئەوەی بەهۆی چاوەڕوانی گواستنەوەی بۆ ئارسیناڵ ئامادەكارییەكانی وەرزی نوێی لەدەستدا – گاردیان.

یوڤێنتوس ئۆفەرێكی بە بەهای 8.65 ملیۆن پاوەند و گۆڕانكاری بەمەبەستی بەدەستهێنانی تواناكانی جەیدن سانچۆ پێشكەشی مانچێستەر یونایتد كردووە – سكای سپۆرتس.

مانچێستەر یونایتد گرنگی بە گواستنەوەی ئێمیلیانۆ مارتینێز دەدات، بەڵام ئامادە نییە ئەو بەهایەی ئاستۆن ڤیلا داوای دەكات بۆ گواستنەوەی خەرجبكات – تێلیگراف.

ئارسیناڵ لە هەوڵەكانی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئیتان نوانێری بەردەوامە – فابریزیۆ رۆمانۆ. 

بایرن میونشن هێشتا چاودێری دۆخی كریستۆفەر ئێنكونكو هێرشبەری فەڕەنسی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەكات – فلۆریان پلێتنبێرگ.

كۆنۆر گالاگێر ناوەڕاستكاری ئاتلێتیكۆ مەدرید ئامادەیە جارێكی دیكە بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ – تیم تۆک.

یانەی هیلالی سعوودی و یانەكانی ئیتاڵیا پرسیاریان دەربارەی گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ كردووە، دوای ئەوەی ئارسیناڵ لە گواستنەوەی كشایەوە – تیم تۆک.

وێستهام بە رۆمای راگەیاندووە نایانەوێت بە خواستن دەستبەرداری تواناكانی نایف ئاگرد بەرگریكاری مەغریبی یانەكەیان ببن و دەیانەوێت بیفرۆشن – دی مارزیۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button