تەواو؛ ئارسیناڵ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی یاریزانێکی چێڵسی کردووە

یاریگا –
ئارسیناڵ بەفەرمی ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی نۆنی مادیوکێ پێشکەشی چێڵسی کردووە و لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە لاوە نزیکە.
دەیڤد ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەریتانی لە تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، ئارسیناڵ لەگەڵ چێڵسی دەستی بە دانوستاندن کردووە بۆ ئەوەی نۆنی مادیوکێ هێرشبەری 23 ساڵانی بلووز بگوازێتەوە ریزەکانی، کە گەنەرز لەگەڵ یاریزانەکە رێککەوتووە.
🚨 EXCL: Arsenal make contact with Chelsea over move for Noni Madueke. Clubs now in talks after 23yo #CFC winger agreed personal terms on proposed 5yr contract. No deal yet but England int’l prioritising #AFC above any other interested sides @TheAthleticFC https://t.co/ptia0kQIGi
— David Ornstein (@David_Ornstein) July 9, 2025
ئۆرنشتاین ئاشکراشیکردووە، گەرچی هێستا ئارسیناڵ و چێڵسی لەبارەی مادیوکێ رێکنەکەوتن، بەڵام هەردوولا لە یەکتری نزیکبوونەتەوە و گەنەرز دەیەوێت بەفەرمی مادیوکێ بباتە ریزەکانی، کە ئەو یاریزانە لاوە ئینگلیزییە لەسەر بەندە کەسییەکانی لەگەڵ ئارسیناڵ رێککەوتووە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەچێتە ریزەکانی تۆپهاوێژەکان.
مادیوکێ تاوەکو 2030 گرێبەستی لەگەڵ بلووز هەیە کە سەرەتای ساڵی 2023 بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ لە ئایندهۆڤنی هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی بلووزەوە کرد و لە باڵی راست یاریی دەکات.
مایدوکێ ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 40 ملیۆن یۆرۆیە و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا خاوەنی 7 یاریی نێودەوڵەتییە، وەرزی رابردوو لەگەڵ چێڵسی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 46 یاری 11 گۆڵ و 5 ئەسیستی کرد.