فۆرمولا وەنگرنگترین

فەرمی؛ سەرۆکی رێدبوڵ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و شوێنگرەوەی دەستنیشانکرا

پاش دوو دەیە، سەردەمی هۆرنەر کۆتایی دێت..

Yariga App

یاریگا –

بەشێویەکی فەرمی کریستیان هۆرنەر، سەرۆکی تیمی رێدبوڵ، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

کریستیان هۆنەر لە سەرەتای ساڵی 2024 لەلایەن کارمەندێکی ئافرەتی کۆمپانیای رێدبوڵ تۆمەتبارکرا بەوەی گێچەڵی سێکسی پێکردووە، بەو هۆیە دادگایی کرا.

بەڵام هۆرنەر لە دادگا ناوی خۆی پاککردەوە و کارمەندە ئافرەتەکەش بە پێدرانی مووچەی تەوای گرێبەستەکەی لە کۆمپانیاکە دەرکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی تەمموز، بەشێوەیکی فەرمی و پاش 20 ساڵ لە سەرپەرشتیکردنی تیپەکە، کریستیان هۆرنەر لە پۆستکەی دوورخرایەوە و ماڵاوایی لە رێدبوڵ دەکات.

هۆکاری دوورخرانەوەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەم وەرزە رێد بوڵ بەدۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، لەسەر ئاستی تیم لەدوای مەکلارن، مێرسێدێس و فێراری پلەی چوارەمی گرتووە.

لەسەر ئاستی شۆفێرەکانیش، ماکس ڤێرستاپن، پاڵەوانی وەرزی رابردوو لەم وەرزە خاوەنی تەنیا دوو بردنەوەیە و بە کۆکردنەوەی 165 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە.

هۆرنەر لە 2005ـەو سەرکردایەتی رێدبوڵی کردووە و لە سەردرمی باڵادەستی تیپەکە رۆڵی سەرەکی هەبووە، وەک سەردەمی سێباستیان ڤێتڵ، شۆفێری ئەڵمانی کە لە 2010, 2011, 2013 و 2014 پاڵەوانی جیهان بووە، هەروەها ماکس ڤێرستاپنی هۆڵەندی لە چوار ساڵی رابردوو بەدوای یەک پاڵەوانی جیهان بووە.

بەڵام ئەمساڵ دۆخی تیپەکە خراپە و پێناچێت نە ماکس ڤێرستاپن و نە تیپەکە بتوانن شەڕی نازناوەکە بکەن.

هاوکات لۆران مێکیس لەمەودوا پۆستی بەڕێوبەری جێبەجێکاری رێدبوڵ لەئەستۆ دەگرێت و دەستبەجێ بڕیارەکە کاری پێدەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button