ئارسیناڵ لە راکردن بەدوای دوو ئامانجە سەرەکییەکەیدا هیچیانی بۆ ناگیردرێ

یاریگا –
یانەی ئارسیناڵ لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ گواستنەوەی یەکێک لە دوو هێرشبەرە لێهاتووەکەی ئەوروپا ڤیکتۆر یۆکێرێش و بینیامین شێشکۆ، بەڵام ئەرکەکەیان چیدیکە ئاسان نییە و خواست لە یانە گەورەکانی ئەوروپاوە بۆ ئەو دوو ئەستێرەیە پیشاندراوە.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە،ئارسیناڵ نایەوێ ئەو بڕە پارەیە بدات کە یانەکانی ئەو دوو یاریزانە داوای دەکەن.
ئەو رۆژنامەنووسە زانیویەتی کە تۆپچیەکان نیازیان نییە بڕی 80-100 ملیۆن یۆرۆ بدەن کە لایپزیگی ئەڵمانی خستوویەتیە سەر شێشکۆ. هێشتا هیچ مەرجێكی کەسیی بەتەواوەتی رێککەوتنی لەسەر نەکراوە، بەڵام گفتوگۆیەکان بەردەوامییان هەیە.
لەلایەکی دیکەوە سەبارەت بە یۆکێرێش، پلێتنبێرگ ئاشکرایکردووە کە یانە لەندەنیەکە هێشتا چاودێری گۆڵکارە سویدیەکەی سپۆرتینگ دەکات، بەڵام پێی وایە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 60-70 ملیۆن یۆرۆ کە یانە پۆرتوگالیەکە داوای دەکات زۆر گرانە.
🚨Arsenal are NOT willing to pay the €80m–100m demanded by RB Leipzig for Benjamin Sesko.
Personal terms are not yet fully agreed either but talks are ongoing.
They’re still monitoring Victor Gyökeres but also believe the €60m–70m asking price is too high.
(Source:… pic.twitter.com/qaVP8RowLZ
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) June 17, 2025
ئەوە جگە لەوەی لە ماوەکانی رابردوودا زانیاریی بڵاوکرایەوە کە ئارسیناڵ لەنێو خۆیاندا لەسەر ئاستی راهێنەرەکەیان و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە رای جیاواز هەیە سەبارەت بەوەی لەنێوان یۆکێرێش و شێشکۆدا کامیان گونجاوترە.
رای جیاواز لەنێوان ئارتێتا و بەڕێوەبەری وەرزشی لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێک دروستبووە