ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جگە لە ئارسیناڵ و مان یونایتد، یانەیەکی دیکەی ئەوروپا بۆ گواستنەوەی یۆکێرێش هاتە سەر هێڵ

Yariga App

یاریگا –

جگە لە ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد، یوڤێنتوس بۆ گواستنەوەی یۆکێرێش هاتووەتە سەر هێڵ و دەیەوێت هێرشبەرە سویدییەکە لە سپۆرتینگ لیسبۆن بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی کۆریێری دێلۆ سپۆرت ـی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، یوڤێنتوس بۆ گواستنەوەی ڤیتۆر یۆکێرێش هێرشبەری سپۆرتینگ لیسبۆن هاتووەتە سەر هێڵ و دەیەوێت بە فرۆشتنی چەند یاریزانێکی پارەی گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە سویدییە دابین بکات.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە رایگەیاندووە، یۆڤی دەیەوێت بە فرۆشتنی ڤلاهۆڤیچ و دۆگلاس لویز تێچووی گرێبەستی یۆکێڕیش دابین بکات، کە ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد لە سەرەتای ئەم هاوینەوە هەوڵی گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە سویدییە دەدەن.

سپۆرتینگ لیسبۆن بە ئاشکرا رایگەیاندووە، بە کەمتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ و 10 ملیۆن یۆرۆ پاداشتی گرێبەستەکەی، ئامادە نییە دەستبەرداری یۆکێرێش بێت.

یۆکێرێش ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 75 ملیۆن یۆرۆیە و لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە 51 یاری 53 گۆڵ و 13 ئەسیستی کردووە، شێشکۆ لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 65 ملیۆن یۆرۆیە و لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە 45 یاری 21 گۆڵ و 6 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button