ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

نەسڕ و هیلال ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ پێشکەش دەکەن

ئۆفەرێک کە رەتناکرێتەوە..

Yariga App

یاریگا –

رۆدریگۆ گۆس، هێرشبەری بەڕازیلی بووەتە ئامانجی سعوودیەکان و ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی پێشکەش دەکەن.

ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانەی نەسڕ و هیلالی سعوودی ئۆفەرێکیان بە بەهای 130 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ پێشکەشکردووە و ئامانجیانە لەم هاوینە ئەستێرە بەڕازیلییەکە بەرەو خولی رۆشنی سعوودی بگوازنەوە.

وەرزی رابردوو رۆدریگۆ لە ریال مەدرید دڵخۆش نەبوو، چونکە بڕوای وابوو لەلایەن یانەکە پشتگوێخراوە و لە چەند یارییەکی کۆتایی وەرزیش بەشداریی نەکرد.

بەڵام بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، دوای دوورخرانەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی و هاتنی چابی ئاڵۆنسۆ، دۆخەکە گۆڕاوە و ئێستا رۆدریگۆ لەگەڵ یانەکە دڵخۆشە و بڕیاری مانەوەی داوە.

ماڵپەڕە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆفەری سعوودیەکان هێندە گەورەیە هیچ یانەیەک ناتوانێت رەتیبکاتەوە و ئێستا ریال مەدرید تووشی دوودڵی بووە، دانوستانەکان بەردەوامن بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک یەکلایی نەبووەتەوە.

بەڵام لە چەند هەفتەی داهاتوو بابەتەکە گەرمتر دەبێت، رەنگە رووداوی گەورە رووبدات و رەوتەی یەکێک لە پڕۆژە گەورەکانی ریال مەدرید بگۆڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button