جیهانگرنگترین

لۆگۆی چاوەڕوانکراو بۆ سەر درێسی پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

بۆ یەکەمین جار ئەو لۆگۆیە ئاشکراکرا کە چاوەڕواندەکرێت بخرێتە سەر درێسی پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان.

وەشانە نوێیەکەی مۆندیالی یانەکان کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشداریی 32 رکابەر لەسەر ئاستی هەموو کیشوەرەکان بەڕێوەدەچێت، دیزاینی جامەکەش گۆڕاوە و چیدیکە ئەو جامە نابێت کە پتر لە 22 ساڵ دەبەخشرایە یانەی پاڵەوان.

ئەو جامەی لەوەتەی 2003 تا ساڵی پار     دەدرا بە یانەی پاڵەوان
دیزاینە نوێیەکە

بەگوێرەی زانیارییەکی تایبەت و بەپەلەی فابریزۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی بەناوبانگی جیهانی، پاڵەوانی وەشانی ئەم لۆگۆیەی خوارەوە دەخرێتە سەر درێسەکانیان و بۆ ماوەی چوار ساڵ پێوەی دەبێت:

بابەتی زیاتر

Back to top button