
یاریگا –
چابی ئاڵۆنسۆ راهێنه‌ری ریال مه‌درید دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌كه باسی ریال مه‌درید و فلۆرێنتینۆ پێرێز ده‌كات.
ئاڵۆنسۆ له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ریال مه‌درید رایگه‌یاند، دوای یاریکردنم له ریال مه‌درید پەیوەندیم زۆر بەهێز بوو، ناچار بووم ڕێگەی خۆم بدۆزمەوە بۆ ئەوەی ئه‌و ده‌رفه‌ته وه‌رگرم لێره كاربكه‌م، ڕاستییەکە ئەوەیە کە من زۆر دڵخۆشم، ئەوە خەونێکە کە هاتۆتە دی، قۆناخێکی نوێ دەستی پێدەکەین، دەمانەوێت بە شێوەیەکی دروست دەستی پێبکەین.
گوتیشی، به‌هۆی گه‌وره‌یی و مێژووه‌كه‌ی مەدرید باشترینە، ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌كه به‌رده‌وام ئاره‌زووی بردنه‌وه‌ی نازناوی هه‌یه، هەوڵدەدەیت باشتر بیت و زیاتر پێشكه‌ش به‌و یانه‌یه بكه‌یت.
له‌باره‌ی سه‌رۆكی ریال مه‌درید فلۆرێنتینۆ پێرێز وەک سەرۆکی یانەکە گوتی، ئەو سه‌ركردایه‌تی یانەکە دەکات، کەسایەتی سەرەکی ریال مەدریدە و دەبێ هەموومان رۆڵی خۆمان بگێڕین
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پێكهاته‌ی ریال مه‌دریدیش رایگه‌یاند، پێکهاتەی ریال مەدرید ناوازەیە، دەمانەوێت تیمێک بۆ دڵخۆشکردنی هاندەران دروستبکەین و هەموومان شانازی پێوە بکەین، لە سەرووی هەمووشیانەوە ئەو ئامانجەی كه هه‌وڵی بۆده‌ده‌ین، دواتر ئەنجامی ئەوەش ئاهەنگگێڕان و بردنەوەی نازناو ده‌بێت.
دوێنی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌فه‌رمی ئاڵۆنسۆی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه ده‌ستنیشانكرد و له شوێنی ئانچێلۆتی ئه‌ركی مه‌شقدانه‌وه‌ی تیپه‌كه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.