عێراق

شێوازی نوێی بەڕێوەچوونی جامی سوپەری عێڕاق ئاشکرا کرا

شەش یانە بەشداری جامی سوپەری عێڕاق دەکەن

Yariga App

یاریگا –

شێوازی نوێی جامی سوپەری عێڕاق ئاشکرا کرا کە بڕیارە بە بەشداری شەش یانە یارییەکانی بەڕێوەبچێت.

بە ئامادەبوونی عەدنان درجال سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق و نوێنەرانی بەشێک لە یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و خولی نایابی عێڕاق، شێوازی بەڕێوەچوونی جامی سوپەری عێڕاق ئاشکرا کرا کە بڕیارە یارییەکانی لە مانگی ئاب بە بەشداری شەش یانە دەستپێبکات.

بۆ یەکەمجار جامی سوپەری عێڕاق شەش یانە تێیدا بەشدار دەبن، یانەکان دابەش دەکرێن بەسەر دوو کۆمەڵە و هەر کۆمەڵەیەک سێ یانە لە خۆ دەگرێت، کۆمەڵەی یەکەم پێک دێت لە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و خاوەن پلەی دووەمی جامی عێڕاق وخاوەن ریزبەندی چوارەمی خول.

کۆمەڵەی دووەم پێک دێت لە پاڵەوانی جامی عێڕاق و خاوەن ریزبەندی دووەم و سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، خاوەن پلەی یەکەم لە هەر کومەڵەیەک راستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ یاریی کۆتایی جامی سوپەری عێڕاق، یارییەکان بەشێوەی گردبوونەوە لە 19ـی ئاب تاوەکو 29ـی ئاب لە شاری بەغدا بەڕێوەدەچێت.

Back to top button