ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

لە نێوان مانەوە لە ئۆڵدترافۆرد یان گواستنەوەی بۆ ریاز، برۆنۆ رووبەڕووی دووڕیان دەبێتەوە!

هیلال مۆڵەتی یەک هەفتەی پێدەدات...

Yariga App

یاریگا –

هیلالی سعوودی وادەیەکی دیاریی کراوی بۆ رۆیشتن لە یونایتد یان نوێکردنەوەی گرێبەستی برۆنۆ فێرناندێش دیاریی کرد.

بڕۆنۆ فێرناندێشی ناوەڕاستکاری مانچێستەر یونایتد لە نێوان دوو رێگای رۆیشتن و مانەوەیە لە یانەکەی. هیلالی سعودیش بە جیدی بیر لە گواستنەوەی یاریزانەکە دەکاتەوە و دانوستانەکانی لەگەڵ دەستپێکردووە.

بە گوێڕەی زانیارییەکانی دەیلی مەیل، یانە سعودییەکە تا کۆتایی مانگی ئایار وەڵامێکی دەوێت و تادێت هیوای ئەوە زیاتر دەبێت کە فێرناندێش رازی بکرێت بۆ ئەوەی لە ئۆڵدترافۆرد دوور بکەوێتەوە.

ئەوان ئامادەن نرخی گواستنەوەی نزیکەی 100 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە یونایتد بکەن ئەگەر فێرناندێش گرێبەستێکی سێ ساڵەیان لەگەڵ واژۆ بکات  کە بەهای 700 هەزار پاوەند هەفتانە و تا 65 ملیۆن پاوەند لە وەرزێکدا لەگەڵ مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی و پاداشتەکان.

سەرچاوەکانی نزیک لە یونایتد دووپاتیان کردەوە کە یانەکە نایەوێت کاپتن و باشترین یاریزانەکەیان بفرۆشێت، بەڵام یانەکە فشارێکی دارایی زۆری لەسەرە، دوای شکستەکەیان بەرامبەر تۆتنهام لە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگدا کە رۆژی چوارشەممە بەڕێوەچوو داهاتێکی 100 ملیۆن پاوندیان لە دەستدا.

فێرناندێش دوای یارییەکە دانی بەوەدانا کە دەکرێت بڕوات لە یانەکە بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە نێوان خەرجی یانەکەدا هەبێت و گوتی:

ئەگەر یانەکە پێیوابێ کاتی ئەوە هاتووە رێگایان جیاببێتەوە ئەوا دەروات، چونکە دەیانەوێت هەندێک پارە بەدەست بهێنن و ئێستا کاتی ئەوەیە.

لە لایەکی دیکەوە هیلالی سعوودی دەیەوێت یاریزانێکی یاریساز لە پێکهاتەکەیدا هەبێت بۆ مۆندیالی یانەکان لە مانگی داهاتوودا. ئەوەش زانراوە کە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئۆفەری کۆتایی پێشکەش بە فێرناندێش دەکەن و تەنیا 72 کاتژمێر مۆڵەتی پێدەدەن تاوەکوو وەڵامیان بداتەوە پێش ئەوەی بە دوای ئامانجەکانی دیکەدا بگەڕێن.

هەرچەندە یاریزانە تەمەن 30 ساڵەکە لە یونایتد دڵخۆشە، بەڵام ئاسۆی وەرزێک لە دەرەوەی ئەوروپا مووچەیەکی بەرزتر و هیچ گەرەنتییەکیش نەبێت بۆ ئەوەی یانەکە بتوانێت بە خێرایی پێشبکەوێت لە سەردەمی روبێن ئەمۆریمدا، رەنگە رازی بکات گرێبەستە گەورەکە قبوڵ بکات.

پێدەچێت فێرناندێزیش بتوانێت جێگەی خۆی لە هەڵبژاردەی پورتوگالدا بپارێزێت، وەک چۆن کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای جێهێشتنی یونایتد و گرێبەستکردن لەگەڵ نەسڕ لە ساڵی 2022 پێگەی خۆی لە هەڵبژاردەدا هێشتووەتەوە.

یانەکە رووبەڕووی دۆخێکی دارایی قورس بووەتەوە دوای وەرزێکی نائومێدکەر. هەروەها دەبێت سزای 10 ملیۆن پاوەند بدەن بە ئەدیداسی سپۆنسەر دوای ئەوەی لە چامپیۆنزلیگ بێبەش بوون، هەروەها ملیۆنان دۆلاری دیکە لە پارەی شایستەیی پرێمەرلیگ لەدەست دەدەن بە کۆتایی هێنان بە وەرز لە پلەی 16 یان 17 لە رۆژی یەکشەممەدا. رەنگە فرۆشتنی ناوەراستکارە پۆرتوگالییەکە تارادەیەک کێشە داراییەکانی یانەکە کەم بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button