عێراقکوردستان

پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق ئاشکرا کرا

دهۆک و زاخۆ هەریەکەیان بە یاریزانێک بەشداری کردووە

Yariga App

یاریگا –

پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق ئاشکرا کرا و یاریزانی دهۆک و زاخۆی تێدایە.

لۆکاس تۆڕسی یاریزانی دڵی بەرگری دهۆک ناوی لە لیستی باشترین پێکهاتەی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە، لۆکاسی بەرازیلی توانی تاکە گۆڵی سەرکەوتن بەرامبەر تەڵەبە تۆمار بکات و هیوای دهۆک بۆ کێبڕکێی نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە بگەڕێنێتەوە.

ناسڕ محەمەدۆ یاریزانی پیشەگەری یەمەنی زاخۆ ناوی لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 33ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە، دوای تۆمارکردنی گۆڵێک بەرامبەر حدوود و نیشاندانی ئاستێکی بەرز، بۆ یەکەمجار یاریزانە یەمەنیەکەی زاخۆ ناوی لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕ دەبینرێت.

بە هۆی شکستیان لە گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، هیچ یاریزانێکی هەولێر و نەورۆز لە پێکهاتەی باشترینەکان نابینرێن.

پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 33ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق

بابەتی زیاتر

Back to top button