
یاریگا –
جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و راهێنه‌ری یانه‌ی فه‌نه‌رباچێ توركی ده‌بێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال.
كه‌ناڵی ئێچ تی سپۆری توركی رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی مۆرینیۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌ی فه‌رنارباچێ باش نیه و پێناچێت بۆ وه‌زری داهاتوو راهێنه‌ره پۆرتوگالیه‌كه له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت.
كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مۆرینیۆ خۆی بۆ راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال ئاماده‌ده‌كات و له‌وانه‌یه له سه‌ره‌تایی مانگی شه‌ش ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت و یانه‌كه جێده‌هێلێت.
💥 Mourinho Portekiz Milli Takımı’na doğru! 🔜
🎙️ Oğuz Çetin: Mourinho da kendi yoluna bakma adına girişimlerde bulunuyor. İki tarafın şu anki satranç oyunu tamamen tazminatlar üzerine yürüyen bir dönem diye düşünüyorum. Ne başkan ve yönetim Mourinho ile devam edecek gibi… pic.twitter.com/00jTAjPNuC
— HT Spor (@HTSpor) May 15, 2025
باسی له‌وه‌شكردووه، مۆرینیۆ خۆشی ئاره‌زوو ده‌كات یانه‌كه جێبهێلێت و ئه‌ركی مه‌شقدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال وه‌ربگرێت یانه‌كه‌ش هیچ رێگریه‌ك له رۆیشتنی مۆرینیۆ ناكات.
جۆزی مۆرینیۆ له 1ـی ته‌مموزی 2024 ئه‌ركی مه‌شقدانه‌وه‌ی یانه توركیه‌كه‌ی وه‌رگرت و له 30ـی حوزه‌یرانی 2026 گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت.