
یاریگا –
ئاندرێ لونین، گۆڵپارێزی ریال مەدرید تووشی پێکان بووە و لە یارییەکەی ئەمشەو دوورخراوەتەوە.
ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، ئاندرێ لونین لە مەشقەکانی دوێنێ تووشی پێکان بووە، دەستی راستی تووشی خوێنتێزان بووە، بەو هۆیە لە یارییەکەی ئەمشەو دوورخراوەتەوە و لەشوێنی ئەو فران گۆنزالێز بانگهێشتکراوە.
Lunin, baja de última hora en la convocatoria.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) May 14, 2025
ئەمشەو لە یارییەکانی گەڕی 36ـی لالیگا کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ریال مایۆرکا دەکات.
ریال مەدرید لەو یارییە تووشی شکست یاخود یەکسانبوون ببێت ئەوا بەفەرمی لە بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا بێهیوا دەبێت.