ئینگلتەراگرنگترین

بێڵینگهام خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی وەرگرت

Yariga App

یاریگا –

خەڵاتەکانی باشترینەکانی ئەم وەرزەی چامپیۆنشیپ دابەشکرا و بێڵینگهام خەڵاتێکی گەورەی بەدەستهێنا.

جۆب بێڵینگهام، برای جود بێڵینگهامی ئەستێترەی ریال مەدرید پاش پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لەم وەرزەی چامپیۆنشیپ، بەفەرمی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی خولەکەی بەدەستهێنا.

بێڵینگهام لەم وەرزە بە درێسی سەندەرلاند بەشداریی 39 یاریی کردووە، چوار گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و سێ گۆڵیشی دروستکردووە.

ناوەڕاستکارە 19 ساڵانییەکە هاوینی 2023 بێرمینگهامی جێهێشت و بەبڕی 1.75 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سەندەرلاند کرد.

بەهۆی ئاستە بەرزەکەی سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی بۆخۆی راکێشاوە و بەگوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێرمارکێت بەهای ئێستای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان گەیشتووەتە 22 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button