ئه‌مریکافه‌ره‌نساوه‌رزشه‌کانی دیکە

ئێڤرا: لە یاریی هونەری شەڕدا (MMA) تۆڵە لە سوارێز دەکەمەوە

Yariga App

یاریگا –

پاتریک ئێڤرا، ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد کە پەیوەندی بە جیهانی هونەری شەڕکردنەوە کردووە، بانگهێشتی لویس سوارێزی کردووە وەک یەکەم رکابەری خۆی تاوەکوو رووبەڕووی ببێتەوە.

پاتریک ئێڤرا، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد لە ساڵانی رابردوودا، مەشقی هونەری جەنگی تێکەڵاو دەکات و بەدوای رکابەرێکدا دەگەڕێت بۆ یارییەکانی خولی شەڕکەرانی پیشەگەر (PFL) کە بڕیارە لە 23ی ئایار لە یاریگای ئاکۆر ئارێنا لە پاریس بەڕێوەبچێت.

دوای راگەیاندنی فەرمی رێکخراوەکە، ئێڤرا یەکەوسەر بە پەیامێکی ئاگرین لە سۆشیال میدیا رایگەیاند و گوتی:

بە فەرمی راهێنان دەکەم بۆ یەکەم شەڕم لەگەڵ PFL ئەوروپا. ئەوان رکابەرەکەم هەڵدەبژێرن، پرسیاریان کرد کە دەمەوێت رووبەڕووی کێ ببمەوە. منیش گوتم: لویس سوارێز. خۆشم پارەکەی پێدەدەم ئەویش دەتوانێت گازم لێبگرێت.

شایەنی باسە ئێفرای تەمەن 43 ساڵ دوای نیو وەرز لە وێستهام لە ساڵی 2019 وازی لە یاری تۆپی پێ هێنا و بە گوێڕەی راگەیاندی خۆی لە ساڵی 2016ەوە مەشق و راهێنانەکانی لە هونەری جەنگی دەست پێکردووە.

گرێبەستەکەی لەگەڵ رێکخراوی PFL واژۆ کراوە و پێشتر بە جددی دەستی بە مەشقەکانی کردووە بۆ ئەوەی لە هونەری جەنگی تیکەڵاو بکات. هەروەها پیتەر مۆرای بەڕێوەبەری جێبەجێکاری PFL سەبارەت بە بەشداریکردنی ئێڤرا لە پاڵەوانێتییەکەدا گوتی:

پێمان گوتراوە کە ئێڤرا هاوشیوەی تۆپی پێ ئەم وەرزشەی خۆشدەوێت و لە 23ی ئایاردا بۆمان دەردەکەوێت، زۆر دڵخۆشم کە سوپەرستارێکی گەورەی وەک ئێڤرا بڕیارە لەم پاڵەوانێتییەدا بەشداری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button