
یاریگا-
بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی لە یاریی نەورۆز و زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، زیاتر لە 10 هاندەر برینداربوون.
لە خولەکانی کۆتایی یاریی نەورۆز و زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هاندەرانی نەورۆز و زاخۆ دروستبوو، بووە هۆی ئەوەی بەشێک لە هاندەران بڕژێنە ناو یاریگا و بپەڕنەوە سەر لاکێشەی سەوز، ناوبژیوانی یارییەکە بە ناچاری فیکەی وەستانی یارییەکەی لێدا، کە هەردوولا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا زیاتر لە 10 هاندەری زاخۆ برینداربوون و بەشێکیان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
عەلی حاجی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی زاخۆ لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە :”بەشێک لە هاندەرانی زاخۆ گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و هێزەکانی ئەمنی لە یاریگا هاندەرانی زاخۆیان بەجێهێشتووە”.