
یاریگا –
دهۆک لە یاریگای خۆی لەگەڵ حدوود یەکسان بوو، یاریدەدەری راهێنەری دهۆکیش هۆکارەی بۆ یاریی قادسیە دەگەڕێنێتەوە.
لە گەڕی 28ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە دواخولەک بە تۆمارکردنی گۆڵێک ئیبراهیم غازی دهۆکی لە شکست رزگار کرد و یارییەکەش 1 _ 1 لەگەڵ حدوود کۆتایی هات، لەم یارییەدا دهۆک لە توانای پیتەرگۆرگیس و محەمەد سەعید و لۆکاس تۆرسی بێبەش بوو.
بەهۆی راگیرانیەوە مەسعود میراڵ راهێنەری دهۆک لە نێو گۆڕەپانی یاریگادا نەبوو، دوای یارییەکەش ستیفانۆس یاریدەدەری راهێنەری دهۆک باسی لە ئەنجامی یارییەکە کرد و گوتی:
یارییمان بەرامبەر تیپێک کرد کە هیچی نیە لەدەستی بدات، دەمانتوانی بە ئەنجامێکی باشتر یارییەکە کۆتایی پێبهێنین بەڵام کۆتاییەکەمان باش نەبوو، یارییەکەی قادسیە کاریگەری لەسەر ئێمە هەبوو تایبەت لە رووی توانای جەستەییەوە ماندووبووین، هەندێ جار تۆپی پێ لەگەڵت نابێت، لە یارییەکانی داهاتوو قەرەبووی ئەم یەکسان بوونە دەکەینەوە.
دهۆک شەش یاریی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دواخراوە بەهۆی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، هەڵۆکانی چیا لە 22 یاریی خاوەن 41 خاڵن و لە ریزبەندی هەشتەم دێن، گەڕی داهاتووش لە بەغدا دەبێتە میوانی کارەبا.