عێراقگرنگترین

وەرزی داهاتوو کامە یانە وەکو نوێنەری عێراق بەشداریی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دەکات؟

زاخۆ و دهۆک هیوای بەشداریکردنیان هەیە

Yariga App

یاریگا –

دهۆک یەکەم یانەی عێراقی بوو لە مێژوودا بەشداریی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بکات، دوای بەدەستهێنانی نازناوەکە ئێستا هەمووان دەپرسن وەرزی داهاتوو کامە یانە وەکو نوێنەری عێراق بەشداریی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دەکات؟

بەگوێرەی پەیڕەو و سیستەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، لە هەر هەشت وڵاتانی کەنداو لە هەر وڵاتێک یانەیەک بەشداریی دەکات، ئەم وەرزە بۆیەکەمجار یانەیەکی عێراقی بەشداریی کرد و نازناوەکەی بەدەستهێنا، وەرزی رابردوو یانەکانی زەوڕا، نەجەف، زاخۆ و دهۆک وەکو پلەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەم و شەشەم قۆناخی پاشکۆیان کرد و لەکۆتاییدا دهۆک بلیتی نوێنەرایەتیکردنی عێراقی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بەدەستهێنا.

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هێشتا یەکلا نەبووەتەوە وەرزی داهاتوو کامە یانە لە عێراق بەشداریی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دەکات، چونکە گەرچی دهۆک بووەتە پاڵەوان، بەڵام بەگوێرەی سیستەمی پاڵەوانێتییەکە، یانەی پاڵەوان راستەوخۆ بۆ وەرزی دواتر بلیتی بەشداریکردنی پێنادرێت.

هێشتا فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق یەکلای نەکردووەتەوە، پلەی چەندەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بلیتی وەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بەدەست دەهێنێت، دواتر بڕیاری لێدەدرێت، بەڵام لەوانەیە هاوشێوەی وەرزی رابردوو یانەکانی پلەی سێیەم تا هەشتەم بەشداریی قۆناخی پاشکۆ بکەن، بۆ ئەوەی بلیتی پاڵەوانێتییەکە یەکلا بکەنەوە.

بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە، پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بلیتی بەشداریکردن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەدەست دەهێنێت و پلەی دووەم و سێیەمیش دەچنە جامی یەکێتیی ئاسیا و خولی یانە پاڵەوانەکانی عەرەب.

یانەکانی قادسیەی سعوودی، عەینی ئیماراتی، رەیانی قەتەڕی، رەفاعی بەحرەینی، نەهزەی عومانی بلیتی بەشداریکردنیان لە یارییەکانی وەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو مسۆگەر کردووە.

بەگوێرەی ریزبەندی ئێستای خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەکانی زاخۆ و تەڵەبە و قوە جەوییە و قاسم و دهۆک و نەفتی میسان لە پلەکانی سێیەم تا هەشتەم دێن، یانەکانی کەرخ و گەرمە و هەولێریش لە پلەکانی نۆیەم تا یازدەم دێن، هیوایان بۆ بەدەستهێنانی بلیتێکی گەیشتن بە قۆناخی پاشکۆ لەدەست نەداوە.

خولی یانە پاڵەواکانی کەنداو ساڵی 1981 دامەزراوە، بەڵام لەوەتەی ساڵی 2015 ئەم پاڵەوانێتییە وەستابوو، لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتانی کەنداو سەرپەرشتی دەکرێت، یانەکانی شەبابی ئیماراتی، ئیتیفاق و ئەهلی سعوودی خاوەنی زۆرترین نازناون لە مێژووی پالەوانێتییەکە و سێ جار بوونەتە پاڵەوانی کەنداو.

بابەتی زیاتر

Back to top button