ئینگلتەرا

دێلی ئالی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆی تووشی کێشەکرد

دێلی ئالی بەفەرمی داوای لێبوردنی کرد پاش پۆستێکی ئەو یاریزانە لە سناپ چاتدا کە بە رەگەزپەرستانە لێکدرایەوە.

ئەستێرەکەی تۆتنهام لە سناپ چات ڤیدیۆیەکی خۆی دانەوە بە ماسکەوە و نوسیویەتی  “کۆرۆنای چی ؟’.

پاشان وێنەی کەسێکی ئاسیایی گرتووە لە بەرامبەریدا  و ئینجا لەبەردەمیدا دەرمانێکی دەست پاککردنەوە ی داناوە و نوسیویەتی “ئەم ڤایرۆسە دەبێت لەوە خێراتر بێت تاوەکو بتوانێت من بگرێت”. ئەمەش بەو مانایە لێکدرایەوە گووایە ئالێ سوکایەتی بە کەسە ئاسیاییەکە دەکات.

بەڵام دوابەدوای رووبەروبوونەوەی هێرشێکی توند لەلایەن هاندەرانەوە، دێلی پۆستێکی کرد و تێیدا هاتووە “دەمەوێت داوای لێبوردن بکەم لەسەر پۆستێکم دوێنێ لە سناپ چات. ئەوە پێکەنیناوی نەبوو، هەرزوو خۆم هەستم بەوە کرد و سڕیمەوە. من خۆم و یانەکەشم بێ ئومێد کرد و نامەوێت ئێوە بەو جۆرە سەیری من بکەم. ئەمە شتێک نیە گاڵتەی لەسەر بکرێت و خۆشەویستیم و هیوای باشبوون بۆ سەرجەم خەڵکی چین”.

ڤایرۆسی کۆرۆنا  تا ئێستا ژیانی زیاد لە ٨٠٠ کەسی کۆتایی پێهێناوە و تادێت ژمارەی قوربانییەکان زیاتر دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button