کوردستان

شێروانە بە سەرکەوتن لە کلاسیکۆی گەرمیان دەیەوێت بەرەو ناسناوەکە هەنگاو بنێت

پیشەسازی و هەولێر یاریی لووتکەی مانەوە دەکەن لە خولی نایابی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

شێروانەی خاوەن ریزبەندی یەکەم دەیەوێت ئەمڕۆ بە سەرکەوتن بەرامبەر دەربەندیخان هەنگاوی پێش بە دەست هێنانی ناسناوەکە بهاوێژێت.

چوارشەممە ( 9ـی نیسانی 2025 ) لە گەڕی 26ـی خولی نایابی کوردستان، شێروانەی خاوەن ریزبەندی یەکەم لە یاریگای خۆی و لە کلاسیکۆی گەرمیاندا رووبەرووی دەربەندیخان دەبێتەوە، بردنەوەی شێروانە لەم یارییەدا لە سێ یاریی داهاتوویدا پێویستی بە سێ خاڵە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان.

تەواوی یاریزانەکانی شێروانە بۆ یارییەکە ئامادەن و یارییەکەش لە یاریگای رزگارمەشەیی بەبێ هاندەر بەرێوەدەچێت بەهۆی سزادانی شێروانە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە، شێروانە 50 خاڵی هەیە لە ریزبەندی یەکەمە و دەربەندیخانیش 34 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی پێنجەم دێت.

پیشەسازی و هەولێر یاریی لووتکە بۆ مانەوە لە ریزی نایاب لە یاریگای پیشەسازی دەکەن، نیعمەت عارف و نەوارسامر بەهۆی پێکان و عەبدوڵا ئەمیر و هێمن عەزیز بەهۆی وەرگرتنی کارتی رەنگاورەنگ یاریی بۆ پیشەسازی ناکەن، پیشەسازی 28 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 10ـە دێت، هەولێریش بە 25 خاڵ لە ریزبەندی 13ـەی خولی نایابی کوردستان دێت.

رزگاری لە یاریگای خۆی رووبەرووی شەقڵاوە دەبێتەوە، دوو یاریی رابردوو رزگاری بە راهێنەری نوێ سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە، تاکە یانەیە لە قۆناخی دووەم هیچ سەرکەوتنێکی نیە و بە 30 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم دێت، شەقڵاوە دوای 13 یاریی لە گەڕی رابردوو سێ خاڵی لە هەندرێن وەرگرت و هیوای مانەوەی لاواز دەبێت بەشکست و یەکسان بوون، شەقڵاوە بە 22 خاڵ لە ریزبەندی 14ـەی خولی نایابی کوردستان دێت.

Back to top button