عێراقکوردستان

یەک یاریزانی یانەکانی کوردستان لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکاندایە

Yariga App

یاریگا –

پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق دیاریکرا و یەک یاریزانی یانە کوردستانیەکانی تێدایە.

ئیچیتا دیپۆتی هێرشبەری زاخۆ دوای ئەوەی گۆڵی سەرکەوتنی بەرامبەر نەفت تۆمار کرد ناوی لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 24ـی خولی ئەستێرەکانی عێراقە، هێرشبەرەکەی زاخۆ لەگەڵ هەریەک لە یاریزانان موهەند عەلی هێرشبەری شوڕتە کە هاتریکی تۆمار کرد و حوسێن لاوەندی هێرشبەری تەڵەبە کە توانی دوو گۆڵ لە نەورۆز بکات رابەرایەتی هێلی پێشەوەی پێکهاتەکە دەکەن، هانی شاکر گۆڵپارێزی کەرخ دوای نیشاندانی ئاستێکی بەرز بەرامبەر قوەجەوییە گۆڵپارێزی پێکهاتەی باشترینەکان دەکات.

بەهۆی شکستیان لە یاریی رابردوو بەرامبەر زەوڕا و تەڵەبە هیچ یاریزانێکی هەولێر و نەورۆز لە پێکهاتەکەدا نیە، دهۆکیش بەهۆی یاریی لەگەڵ ئیتیفاقی سعودی یاریی گەڕی رابردووی بەرامبەر دیالا دواخرا بوو.

پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 24ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button