فەرمی؛ برایتن هێرشبەرێکی ئاست بەرز دەگوازێتەوە
یاریگا –
برایتن لە دواڕۆژی بازاڕی گواستنەوەی زستانە هێرشبەرێکی ئاست بەرزی یۆنانی دەگوازێتەوە.
ماڵپەڕی فەرمی بڕایتن بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ ستێفانۆس تزیماس، هێرشبەری یۆنانی گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستێکی درێژخایەنیان لەگەڵی واژۆ کردووە.
تێچووی گرێبەستەکە 22 ملیۆن پاوەندە. ستێفانۆس بەشێوەی خواستن تاوەکو هاوینی داهاتوو لە ئەڵمانیا دەمێنێتەوە و لە کۆتایی وەرزەکە پەیوەندی بە بڕایتن دەکات.
We are delighted to confirm the signing of Stefanos Tzimas from Bundesliga 2 side FC Nuremburg. 😁
The 19-year-old has signed a contract that runs until June 2030, but he will remain in Germany until the end of the season. 🤝
— Brighton & Hove Albion (@OfficialBHAFC) February 3, 2025
تزیماس، هێرشبەری پاوک سالۆنیکی یۆنانییە و ئێستا بە خواستن یاریی بۆ نورنبێرگ دەکات. بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هەردوو یانەکە بێت، نورنبێرگ بڕگەی گواستنەوەی هەمیشەیی یاریزانەکەی چالاک کردووە و بڕیاریداوە دەستبەجێ دەستبەرداری ببێت و قازانجی دارایی لە گواستنەوەکە بکات.
بایرن میونشن لە سەرووی گرنگیپێدەران بە یاریزانەکە بوو، کە لە کۆی 17 یاریدا خاوەنی 10 گۆڵە لە خولی پلەدووی ئەڵمانیا.
تزیماس سەرنجی لیڤەرپوول و تۆتنهامیشی راکێشابوو، بەڵام ئێستا یاریزانێکی نوێی بڕایتنە.