دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ شۆڕشی مانچێستەر سیتی بەردەوام و سعوودییەکان واز لە ڤینیسیۆس ناهێنن
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا
یاریگا –
شۆڕشی مانچێستەر سیتی لە گواستنەوەی یاریزانان بەردەوامە و چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی یوڤێنتوس و یانەکانی سعوودیە واز لە ڤینیسیۆس جونیۆر ناهێنن…
مانچێستەر سیتی ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بۆ گاوستنەوەی دۆگلاس لویز، یاریزانی یوڤێنتوس دەکات – ئاتلێتیک
یانەکانی سعوودیە واز لە ڤینیسیۆس جونیۆر ناهێنن و ئێستا هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی دەدرێت – ESPN
چێڵسی بڕی 40 ملیۆن پاوەندی وەکو بەهای دەستبەرداربوون لە تواناکانی تریڤۆ چالۆبا دەستنیشانکردووە – سەن
سێزارێ کاسادێی، یاریزانی 22 ساڵەی چێڵسی، خەریکە لەندەن جێدەهێڵێت و لازیۆ نزیکترینە – سکای سپۆرت ئیتاڵیا
ریال بێتیس یەک هەنگاو لە گواستنەوەی ئانتۆنی، یاریزانی مانچێستەر یونایتد نزیکە – فابریزیۆ رۆمانۆ
لەوانەیە ئێریک تێن هاخ، راهێنەری پێشووی مانچێستەر یونایتد، ببێتە شوێنگرەوەی نوری شاهین لە بۆڕووسیا دۆرتموند، ئەمەش ئەگەر دۆرتموند یاریی داهاتووی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بۆڵۆنیا بدۆڕێنێت – فلۆریان پلێتێنبێرگ
مانچێستەر یونایتد و چێڵسی رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی جەیمی گیتێنس، یاریزانی دۆرتموند دەکەن – فلۆریان پلێتێنبێرگ
ریال مەدرید ئامادەیە دوا هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئاڵفۆنسۆ دەیڤز، بەرگریکاری بایرن میونشن بدات، هەرچەندە بەرگریکارە کەنەدییەکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نزیکە – ئاس
یوڤێنتوس گرنگی بە گواستنەوەی ڵۆید کێڵی، بەرگریکاری نیوکاسڵ یونایتد داوە – جیانلوکا دی مارزیۆ