
یاریگا-گەورەترین تۆڕی خزمەتگوزاری ئابووری (دیلۆیت) ٢٣هەمین راپۆرتی ساڵانەی دارایی تۆپی پێی بڵاوکردەوە.
لە وەرزی ٢٠١٨-٢٠١٩ دا یانەی بارسێلۆنا پلەی یەکەمی بە ریاڵ مەدرید چۆڵکردووە وەکو پڕداهاتترین یانەی تۆپی پێ بە ٨٤٠ ملیۆن یۆرۆ ئەمەش یەکەمجارە روودەدات. ریاڵ مەدرید بە جیاوازییەکی زۆ لەدوای بارسا دێت بە ٧٥٧.٣ ملیۆن یۆرۆ. مانچێستەر یونایتدیش پاش ساڵانێکی زۆر لە پلەی یەکەمدا بە ٧١١ ملیۆن یۆرۆ لە پلەی سێهەم دێت پاش دوورکەوتنەوەی لە خولی پاڵەوانەکان. ئارسناڵ لە ١٠ ریزبەندییەکەدا نەماوە و لە پلەی ١١هەمدایە بە بە ٤٤٦ ملیۆن یۆرۆ.
ریزبەندییەکە
پلە | یانە | داهات (بە ملیۆن یۆرۆ) |
---|---|---|
1 | بارسێلۆنا | ٨٤٠.٨ |
2 | ریاڵ مەدرید | ٧٥٧.٣ |
3 | مان یونایتد | ٧١١.٥ |
4 | بایەرن میونشن | ٦٦٠.١ |
5 | پاریس | ٦٣٩.٥ |
6 | مان سیتی | ٦١٠.٦ |
7 | لیڤەرپوول | ٦٠٤.٧ |
8 | تۆتنهام | ٥٢١.١ |
9 | چێڵسی | ٥١٣.١ |
10 | یوڤێنتۆس | ٤٥٩.٧ |
دیلۆیت پێشبینی ئەوەیکردووە بارسا بۆ ساڵی داهاتووش لە پلەی یەکەمدا بمێنێتەوە و ببێتە یەکەم یانە کە بگات بە داهاتی یەک ملیار یۆرۆ لە ساڵێکدا. هەروەها دەڵیت هێنانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هۆکاری ئەوە بووە یوڤێنۆتس بگەڕێتەوە ریزبەندی ١٠ یەکەمەکە. تۆڕە بەناوبانگەکە تەواوی سەرچاوەکانی داهات لێکدەداتەوە بۆ گەیشتن بەو ژمارانە بە وەرزشی و بازرگانی و ریکلامەوە بەر لە لێدەرکردنی خەرجییەکان و باج.