یوڤێنتوس ئەستێرەکەی پێشکەشی یانەیەکی پرێمەرلیگ کردووە
یاریگا –
یانەی یوڤێنتوس لە ئێستاوە کەوتووەتەخۆی بۆ یەکلاکردنەوەی دۆخی ئەستێرەیەکی و دەیەوێ پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بیفرۆشێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئالێکس کرۆک لە ماڵپەڕی talkSPORT ئینگلیزی، یۆڤی دوسان ڤیلاهۆڤیچی ئەستێرەی یانەکەی پێشکەشی مانچێستەر یونایتد کردووە و لەبەرامبەر چوونە نێو مامەڵەی گواستنەوەی جۆشوا زیرکزی.
هێرشبەرە سڕبیەکە ئێستا لەنێو کۆتا 18 مانگی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ خانمە پیرەکە و تا ئێستاش هیچ ئاماژەیەکی پیشاننەداوە بۆ نوێکردنەوەی.
بەو هەنگاوەی یۆڤی، یانە ئیتاڵیەکە دەیانەوێ پێش ئەوەی گۆڵکارە 24 ساڵانەکەیان هەروا بەخۆڕایی بڕوات، لە پرۆسەیەکی ئاڵوگۆڕییدا بەکاریبهێنن. بۆ ئەو مەبەستەش چاویان بڕیوەتە دۆخی زیرکزی کە بێزاربووە لە کورسی یەدەک لەگەڵ مانچێستەرەکەی ئامۆریم.
یوڤێنتوس تواناکانی ئەستێرە هۆڵەندیەکە دەزانێت بەتایبەت ئەو ماوەیەی لەگەڵ بۆڵۆنیا بوو کە توانی لە وەرزی 2023-2024 لە 34 یاریی سێریائەی 11 گۆڵ و 4 ئەسێست بۆ بۆڵۆنیا بکات.
جاری یەکەم نییە یۆڤی و ڤلاهۆڤیچ بابەتی جیابوونەوە لەنێوانیاندا گەرم دەبێت. وەرزی رابردوو هەمان نیازیان لە فرۆشتنی هەبوو بەهۆی پیشاننەدانی ئاستی پێویستەوە. بەڵام ئەم وەرزە جیاوازە. لە 16 یاریی خولی ئیتاڵی خاوەنی 7 گۆڵ و ئەسێستێکە. لە چامپیۆنزلیگیش لە 5 بەشداریدا 4 گۆڵ و ئەسێستێکی هەیە.