یاریگا –
بایەر لیڤەرکۆزن وادەیەکیان بۆ کڕیارە گەورەکانی ئەوروپا دیاریکرد کە تا ئەوکاتە فلۆریان ڤیرتز لەگەڵیان دەمێنێتەوە.
ئاستە نایابەکەی ڤیرتز لە وەرزی رابردووەوە تا ئێستا بەردەوامیی هەیە و چاوی گەورەکانی ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشاوە. ریاڵ مەدرید لە هەموان زیاتر نیازی لە گواستنەوەی ناوبراو هەیە.
لە نوێترین لێدوانیدا فێرناندۆ کارۆی سەرۆکی جێبەجێکاری یانەکە وتی
دەمانەوێ ڤیرتز لە لیڤەرکۆزن بمێنێتەوە، لایەنی کەم تا جامی جیهانی 2026. ئەوەش وادەکات درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لۆژیکی بێت. ئێمە لەگەڵ خۆی و خانەوادەکەشی بەوپەڕی نهێنیەوە لەبارەی ئەمەوە قسەدەکەین.
بەو لێدوانەی کارۆ، دیار نییە کە یانە خوازیارەکان لە گواستنەوەکانی هاوینە لە ڤیرتز دەچنەپێشەوە یاخود بڕەی پارەی تەواوەتی دەدەن وەک سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە.
🔴⚫️🇩🇪 Bayer Leverkusen CEO Carro: “We want Florian Wirtz to stay in Leverkusen at least until the 2026 World Cup”.
“This makes it sensible to extend his contract. We are talking to him and his family very confidentially about this”, told @KSTA. pic.twitter.com/ct6GU4vfmN
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) December 24, 2024
یاریزانە 21 ساڵانەکە ئەم وەرزەش سەرسوڕهێنەرە. لە 15 یاری بۆندسلیگا خاوەنی 7 گۆڵ و 7 ئەسێستە. لە چامپیۆنزلیگیش لە 6 یاریدا 5 گۆڵ و ئەسێستێکی هەیە.