ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: ئینتەر میلان ئەستێرەیەکی لەدەست دا

Yariga App

یاریگا –

بێنیامین پاڤارد بە هۆی گرژبوونی ماسوولکەکانییەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

ئینتەرمیلان پێکانی بەرگریکاری یانەکەی بێنیامین پاڤاردی لە دوای پشکنینی پزیشکی ئەمڕۆ پشتڕاستکردەوە.

یاریزانە فەرەنسییەکە لە گێمی یەکەمی یارییەکەی ئینتەرمیلان بەرامبەر لایپزیگ لە خولی یانە پاڵەوانانی ئەوڕوپا تووشی پێکان بوو و لە یانەکە نیگەرانی ئەوە هەبوو کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

ئەمڕۆ یانەی ئینتەرمیلان بە فەرمی پێکانەکەی پشتڕاستکردەوە و نووسی:

“بەیانی ئەمڕۆ، بێنیامین پاڤارد پشکنینی پزیشکی بۆ کرا. لە ماسولکەی رانی چەپیدا تووشی پێکان بووە. هەفتەی داهاتوو دووبارە پشکنینی بۆ دەکرێتەوە”.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای سپۆرت ئیتاڵیا، ئەم پێکانە دەتوانێت پاڤارد بۆ ماوەی نزیکەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دوور بخاتەوە، واتە لانیکەم پێنج یان شەش یاری لە سێ پاڵەوانێتی جیاوازدا بەشداری ناکات.

پێکانی پاڤارد فشاری هێڵی بەرگری نێرازۆری زیاتر دەکات، چونکە ئاچەربی بەم دواییە بەرامبەر ڤێرۆنا تووشی پێکان بوو، هەرچەندە پێشبینی دەکرێت چاکبوونەوەی خێراتر بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button