کوردستانگرنگترین

ئەستێرەی یاریگا؛ فەرحان شکور باشترین یاریزانی گەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان بوو

گۆڵێک و ئەسیستێکی بۆ دەربەندیخان کرد

Yariga App

یاریگا –

فەرحان شکور باشترین یاریزانی گەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان بوو، کە تۆڕی وەرزشی یاریگا لە هەر گەڕێک باشترین یاریزانی خولەکە دەستنیشان دەکات.

فەرحان شکور هێرشبەری یانەی دەربەندیخان کە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان گەڕایەوە خولی نایابی کوردستان، لە گەڕی سێیەم لە یاریی بەرامبەر رزگاری گۆڵێک و ئەسیستێکی کرد و رۆڵێکی کاریگەری لە بردنەوەی یانەکەی هەبوو کە دەربەند 3-0 یارییەکەی بردەوە.

فەرحان شکور (29 ساڵ) لە خولەکی 64 گۆڵی دووەمی یارییەکەی بۆ فەرزندە محەمەد دروستکرد، لە خولەکی 91 گۆڵی سێیەمی یارییەکەی کرد و ئەستێرەی گەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان بوو.

فەرحان 15ـی ئۆکتۆبەری 1995 لە کەرکووک لەدایکبووە، پێشتر یاریی بۆ یانەکانی سلێمانی، هەولێر، زەوڕا، زاخۆ، نەجەف، نەفت، دالکورد، کارەبا و ئەمانەی بەغدا کردووە و بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوان و ئۆڵێمپی عێراق کراوە.

ئامارەکانی فەرحان شکور لە گەڕی سێیەم
ئامارەکانی فەرحان شکور لە گەڕی سێیەم

بابەتی زیاتر

Back to top button