ئینگلتەرا

لامپارد ناراستەوخۆ هێرشدەکاتە سەر مۆرینهۆ

یاریگا-تادێت گرژی زیاتر لە نێوان فرانک لامپاردی راهێنەری ئێستای چێڵسی و خۆزێ مۆرینهۆی راهێنەری پێشوو هەست پێدەکرێت.

ساڵانێک مۆرینهۆ لە چێڵسی راهێنەری لامپارد بوو بەڵام لەوکاتەی بووەتە راهێنەری بلوز چەند جارێک هەردوولا ناراستەوخۆ رەخنەیان لەیەکتر گرتووە. کۆتا جار پاش بردنەوەی لامپارد بوو لە مۆرینهۆ لە پریمەلیگدا و خۆزێ بردنەوەکەی بە سەرکەوتنی ئەنتۆنیۆ کۆنتی وەسف کرد نەک  لامپارد.

ئەمڕۆش فرانک لە لێدوانێکدا سەبارەت بە بازاڕی گواستنەوە وتی “دەبێت ئاراممان هەبێت و بڕوامان بە یاریزانەکانیشمان بەهێز بێت چونکە ئەگەر وانەکەین رەنگە تووشی هەمان بارودۆخی پێشوو ببینەوە کە یاریزانی زۆر ئەستێرە و لە ئاستی جیهانیدا لە تەمەنی ٢٠،٢١ ساڵی لە چێڵسی بوون و بەهۆی راهێنەرەکانی پێشوو لە یانەکە نەمان و بەڕێکران. بەڵام ئێستا کە من راهێنەرم دەمەوێت بیانهێڵمەوە”.

ئەم لێدوانەی فرانک پاش ئەوە دێت کە لەم چەند ساڵەدا ئەو یانەیە بە ئاسانی دەستبەرداری چەند ئەستێرەیەکی هات و هەندێکیان لەسەر دەستی مۆرینهۆ بوون وەک رۆمیلو لوکاکو، محەمەد سەڵاح و کێڤن دی بروین هات کە ئێستا هەرسێکیان لە ریزی باشترین یاریزانەکانی جیهان هەژمار دەکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button