عێراقکوردستان

لە پایتەختی کوردستان ناسڕیە سێ خاڵی لە موسڵ وەرگرت

دوو نوێنەرەکەی کوردستانیش سەرکەوتوو نەبوون

Yariga App

یاریگا –

لە دەسپێکی یارییەکانی خولی نایابی عێراق، ناسڕیە لە یاریگای هەندرێن سەرکەوتنێکی گرینگی بە دەستهێنا.

لە گەڕی یەکەمی یارییەکانی خولی نایابی عێراق غازی باکوور بە ئەنجامی 1 _ لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ مەسافی یەکسان بوو، موئەیەد عەبدولباست گۆڵەکەی غازی باکووری تۆمار کرد،  پێشمەرگەی سلێمانیش لە فەلوجە تووشی شکست هات بە ئەنجامی 2 _ 1 بە یانەی جۆلان دۆڕا، هەر چەندە پێشمەرگە سەرەتا لە رێگەی عەبدوڵا سامڕ گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد، بەڵام لە گێمی دووەمدا جۆلان دوو گۆڵی تۆمار کردوو پێشمەرگەی دووچاری شکست کرد لە یەکەم یاریی خولەکەدا.

لە هەولێر و تایبەت لە یاریگای هەندرێن، ناسریە سێ خاڵی لە موسڵ وەرگرت، بە هاوکاری کۆمەڵێک یاریزانی کورد و بە ئامادەبوونی هاندەرێکی زۆری موسڵ، ناسریە بە ئەنجامی 1 _ 0 لە موسڵی بردەوە، بە هۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەی ناسڕیە سەرەتای خولی نایابی عێراق چەند یارییەک لە یاریگای هەندرێن دەکات.

لە گەڕی داهاتوودا پێشمەرگەی سلێمانی میوانداری سناعە دەکات و گازی باکووریش لە کەرکوک رووبەرووی ئەمانەی بەغدا دەبێتەوە، ناسڕیەش بەرامبەر رەمادی لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button