ئه‌وروپاگرنگترین

ئۆفەرێکی زۆر سەیروسەمەرە بۆ پۆگبا چووە

Yariga App

یاریگا –

هەفتەی یەکەمی ئەم مانگە بوو بەشێوەیەکی فەرمی دادگای کاس بڕیاریدا سزای سڕکرانی پۆگبا لە چوار ساڵ بۆ 18 مانگ کەمبکاتەوە، بەوەش یاریزانە فەڕەنسییەکە هیوایەکی بۆ دروستبووەوە تا درێژە بە کاروانەکەی بداتەوە و مانگی مارسی ساڵی داهاتوو رێگەپێدانی دەبێ بۆ هەر یانەیەک یاریی بکات.

ماوەیەکە دەنگۆی جیاواز دەبیسترێت لەسەر وێستگەی داهاتووی ناوەڕاستکارەکە. یانەی مارسیلیای فەڕەنسیش بە بەهێزترین پاڵێوراو دەبینرێت بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان.

بەڵام لە هەواڵێکی نوێی فووتمیرکاتۆی ئیتاڵیدا، زانیارییەکی سەیر بڵاوکراوەتەوە بەوەی یانەیەک لە پۆگبا چووەتەپێشەوە تەنانەت ناوی لە فیفادا نەناسێنراوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، یانەی برۆک بۆیزی رووسی کە لە خولێکی هاکەزایی لەو وڵاتە یاریی دەکات، ئۆفەرێکیان پێشکەشی یاریزانە فەڕەنسیەکە کردووە تا یارییان بۆ بکات، بەڵام پۆڵ رەتیکردووەتەوە.

فووتمیرکاتۆ نووسیویەتی کە ئەو خولەی یانە رووسیەکە تێیدا بەشدارە، یاریزانەکانی تەنها بریتین لە کەسایەتیە دەرکەوتووەکانی میدیا و سۆشیاڵ و کەسایەتی جیاواز.

چیرۆکی یاریزانە تەمەن 31 ساڵانەکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئۆگەستی ساڵی رابردوو بە دیاریکراوی لە دوای یارییەکەی یوڤێنتوس و ئودینێزی کە خانمە پیرەکە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام براوە بوون و، بەڵام دواتر بە گرتنەبەری ئەنجامدانی پشکنین بۆ پۆگبا، ئەنجامەکان لە مانگی ئۆکتۆبەر بە پۆزەتیڤ گەڕانەوە کە ماددەی وزەبەخشی بەکارهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button