ئه‌ڵمانیا

هاندەرانی دۆرتموند توڕەن لە کڵۆپ

Yariga App

هاندەرانی بۆروسیا دۆرتموند توڕەن لە بڕیاری یۆرگن کلۆپ بۆ ئەوەی ببێتە بەرپرسی وەرزشی یانەکانی سەر بە خواردنەوەی ووزەبەخشی رێدبوڵ.

لە هەواڵێکی کتوپڕدا دوێنێ راگەیەندرا یۆرگن کلۆپ دەبێتە بەڕێوبەری یانە وەرزشییەکانی سەر بە کۆمپانیای رێدبوڵ، یەکێک لەو یانەنەش لایپزیگی رکابەری دۆرتموندە.

کڵۆپ پێشتر وتبووی دژی ئەو سیاسەتەیە کە رێگە دەدرێت یەک خاوەن چەند یانەیەکی وەرزشیی هەبێت لە 2022دا کاتێک وتی

تێدەگەم لەوەی پڕۆژەکەی رێدبوڵ بۆ رەخنەی لێدەگیرێت و منیش یەکێکم لەوانەی کە دژی ئەوەم.

بەگوێرەی ووتەی هاندەرانی دۆرتموند لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها میدیاکانی ئەڵمانیا، کڵۆپ بە وەرگرتنی ئەو ئەرکە تەواوی مێژووی خۆی لەگەڵ دۆرتموند سڕیووەتەوە و بێ رێزییەکی گەورەی بەو یانە کردووە.

کۆنستانت ئێکنەری رۆژنامەنووسی ئەڵمانی بۆ تاڵک سپۆرت لەوبارەیەوە وتی

رەنگە ئەم بابەتە لە ئینگلتەرا گرنگییەکی وەهای نەبێت، بەڵام رێدبوڵ هات یانەیەکی پلە شەشی ئەڵمانیای کڕیوو و بە هێزی پارە گەیاندییە ئەوەی رکابەریی بۆندزلیگا بکات ئەمەش پێچەوانەی سیاسەتی یانەکانی وەک دۆرتموندە و رقێکیان لەو یانەیە هەیە، هەربۆیە هاندەرانی ئەو یانەیە توڕەن لە کڵۆپ.

هەریەک لە یانەکانی لایپزیگ، ساڵزبۆرگ، نیویۆرک سەرجەمیان پاشگری رێدبوڵ خراوەتە پاڵ ناوەکانیان و بەشێکن لەو گروپە، لە پاڵ دوو یانەی بەڕازیل بە ناوەکانی براگانتینۆ و رێدبوڵ بەڕازیل.

بابەتی زیاتر

Back to top button