ئه‌وروپاگرنگترین

یاریزانێکی پیشەگەر هەڕەشەی مانگرتن دەکات

Yariga App

یاریگا –

یاریزانە پیشەگەرەکانی ئەورووپا و بەشدار لە یانە جیاوازەکانی کیشوەرەکانی دیکە بەهۆی زۆریی ژمارەی یارییەکانەوە بانگەوازی ناڕەزایەتیان لێبەرزبووەتەوە.

لێرە و لەوێ لە زاری چەند ئەستێرەیەکی جیاوازەوە پرسی بایکۆتکردنی یاریەکان وروژێنراوە. لەم نێوەندەدا ئێمریک لاپۆرتی ئیسپانی و یانەی نەسڕی سعودی دەردەدڵی خۆی نەشاردەوە لەسەر دۆخەکە و وتی

فشارەکان زۆر زۆرن. ژمارەی یارییەکان ئێجگار زۆرن. بۆیە مانگرتن تاکە چارەسەرە بۆ وەستاندنی ئەمە.

ئەم لێدوانەی ئەستێرەکەی نەسڕ لەکاتێکدایە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی سەرقاڵی خۆئامادەکردنن بۆ دوو یاری داهاتوویان لە نەیشنزلیگ بەرامبەر دانیمارک و سڕبیا لە 12 و 15ی ئەم مانگە. پاشان لە خولی سعودی لە 18ی مانگ رووبەڕووی یانەی شەباب دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button