رۆناڵدۆ : لەگەڵ ئەم دوو یاریزانە زۆر گونجاوین
یاریگا-کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەڵێت چاوی لە هەر سێ ناسناوە سەرەکییەکەی ئەم وەرزەیە و ئەو دوو یاریزانەش ئاشکرادەکات کە حەز دەکات یاریان لەگەڵ بکات لە پێکهاتەی یانەکەی.
کریس لەم وەرزەدا بە ئاستێکی ناجێگیردا تیدەپەڕێت بەڵام لە دوو یاری رابردوودا گۆڵی بۆ بیانکۆنێری تۆمارکردووە و ناوبراو پاش کۆتا یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی چامیۆنزلیگ وتی “کاتێک لەگەڵ دیبالا و هیگواین پێکەوە یاری دەکەین لێکتێگەیشتنی باش هەیە لە نێوانمان و زۆر چێژ لە یاریکردن دەبینینن. هەمیشە حەزدەکەم لەگەڵ ئەوان یاری بکەم هەرچەندە ئەوە بڕیاری راهێنەرە و رێزی دەگرم”.
کریستیانۆ باسی ئەگەری رووبەروبوونەوەی ریاڵ مەدریدی لێکرا و وتی “ئێستا یانەکەمان لە بارودۆخێکی باشدایە و نیوەی دووهەم زۆر باش یاریمان کرد، هەروەها بۆ منیش ئاستم بەرەو باشتر دەڕوات. ریاڵ مەدرید یانەیەکی زەبەلاحە بەڵام راستت دەوێت حەز دەکەم لە یاری کۆتایی رووبەروویان ببمەوە و جامەکە بەدەست بهێنین. دەمەوێت لەم وەرزەدا سێ ناسناو سەرەکییەکە بەدەست بهێنین”.
یۆڤی بە یەکەمی کۆمەڵەکەی خۆی گەیاندە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان و لە خولیشدا دوو خاڵ لەدوای ئینتەرمیلانی پێشەنگەوەیە.