دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ڤینی کۆتای بڕیاردەدات و ئالیسن ناچێتە سعوودیە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا
یاریگا –
چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێکی ئێڤەرتن دەدات، یوڤێنتوس ئۆفەری فەرمی دەداتە ئەستێرەیەکی ئینگلیزی و ئارسیناڵ داوای هێرشبەرێکی دیکە دەکات…
ڤینیسیۆس جونیۆر تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە چاوەڕێ دەکات، ئینجا بڕیار لەسەر چوون بۆ سعوودیە یاخود رەتکردنەوەی دەدات – ESPN
ئالیسن ئامادەیە گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول دەستپێبکات، ئەمەش دوای رەتکردنەوەی ئۆفەرێکی گەورەی یانەیەکی سعوودی – تێلێگراف
ریال سۆسیداد زۆر لە گواستنەوەی ماتس هەمڵس، بەرگریکاری پێشووی بۆڕووسیا دۆرتموند نزیکە – ئاتلێتیک
چێڵسی ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی بە دۆمینیک کالڤێرت لووێن، هێرشبەری ئێڤەرتن دەکات، ئەمەش بەهۆی ئاڵۆزی گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین بۆ یانە لەندەنییەکە – سەن
یوڤێنتوس داوای لە مانچێستەر یونایتد کردووە، بەشێک لە مووچەی جەیدن سانچۆ لە ئەستۆ بگرێت، ئەوسا دەتوانێت بیگوازێتەوە – گازێتا دێلۆ سپۆرت
ئارسیناڵ لە دوای گواستنەوەی میکێل مێرینۆ، هێرشبەرێکی دیکەش دەگوازێتەوە – میرەر
گواستنەوەی ئارماندۆ بڕۆخا لە چێڵسییەوە بۆ ئیپسویچ تاون هەڵدەوەشێتەوە، چونکە ئاماژەی پێکانی دیکە دەرکەوتوون – سەن
رۆمێلو لوکاکو بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەستێک لەگەڵ ناپۆلی واژۆ دەکات – میرەر
پۆرتۆ بەبڕی 12.7 ملیۆن پاوەند سامو ئۆمۆرۆدیۆن، هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدریدی گواستەوە، ئەمەش چەند هەفتەیەک دوای هەڵوەشانەوەی گواستنەوەکەی بۆ چێڵسی بەبڕی 33.9 ملیۆن پاوەند – ئاتلێتیک
نۆتینگهام فۆڕێست سوورە لەسەر گواستنەوەی ئارناوت دانجووما، یاریزانی ڤیاڕیال – فووتبۆڵ ئینسایدەر
گفتوگۆکانی نێوان لێستەر سیتی و خێنت لەسەر گواستنەوەی بیلال خەنووس، ئەستێرەی مەغریبی دەستیانپێکردووە – HITC
وۆڵڤز هەوڵی گواستنەوەی لوکا کۆلیۆشۆ، هێرشبەری ئیتاڵی و بێرنلی دەدات – ئێکسپرێس
تینۆ ئانژۆرین، یاریزانی چێڵسی بە زارەکی رازیبووە پەیوەندی بە ئێمپۆلییەوە بکات – فابریزیۆ رۆمانۆ