یاریگا –
هانسی فلیك، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید دەكات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە میانی ئامادەكاریەكانیان بۆ وەرزی نوێ رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی بارسا كۆتایی هات.
هەردوو گۆڵەكەی بارسێلۆنا لەلایەن پاو ڤیكتۆر لە خولەكەكانی 42 و 54 تۆمار كرا و تاكە گۆڵەكەی ریال مەدرید نیكۆلاس مارتینێز لە خولەكی 82 تۆماریكرد.
🗽 BARÇA WIN NEW YORK #ELCLÁSICO! 🇺🇸 pic.twitter.com/GxD1VVyOZ3
— FC Barcelona (@FCBarcelona) August 4, 2024
لە دوای یارییەكە هانسی فلیك گوتی:
ئێمە دەمانزانی ئەوە یاری كلاسیكۆیە، هەرچەندە ئامادەكاری پێش وەرز بوو، بەلام بە یاریزانەكانم گوت، دەمەوێت لە نێو یاریگادا باشتر بین بەراورد بە یاری مانچێستەر سیتی، پێموایە ئەوەش روویدا، كارێكی نایاب بوو.
لە هەندێك كاتدا زۆر ناگەڕێینە دواوە و فشار ناخەینە سەر یاریزانانی بەرامبەر كە تۆپیان پێیە، دەبێت سەرنجمان لەسەر ئەوە بێت، بە درێژایی یارییەكە فشار بخەینە سەر بەرامبەرەكەمان.
یاریزانمان هەیە كە تەمەنیان لە نێوان 16 و 17 ساڵدایە، زۆرباشە كە لێرەن.
دەبینین بزانین چی بۆ پاو دێتە پێش، لە دوو یاریدا سێ گۆڵی كردووە، ئەمە شتێكی باشە، دەرگای تیمی یەكەم هەمیشە بۆ یاریزانە لاوەكان كراوەیە.
چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 7 مانگ بارسێلۆنا لە یارییەكی دیكەی ئامادەكاریدا رووبەرووی ئەیسی میلان ببێتەوە.