عێراقگرنگترین

یانەی دهۆک راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

یاریدەدەری راهێنەری وەسڵی ئیماڕاتی بووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی دهۆک گرێبەستی لەگەڵ مەسعود مەڕال، راهێنەری پێشووی یانەی وەسڵ واژۆ کرد.

چەند کاتژمێرێک بەر لە ئێستا، یانەی دهۆک دوورخستنەوەی ئەحمەد خەلەف، لە راهێنەرایەتی یانەکە بە بەیاننامەیەک راگەیاند، ئێستاش ناسنامەی راهێنەرە نوێیەکەی ئاشکرا کرد

مەسعود مەڕال، وڵاتینامەی سویدی هەیە و وەرزی رابردوو، یاریدەدەری میلۆس میلۆجێڤیچ، راهێنەری وەسڵی ئیماڕاتی بووە. مەڕال نازناوەکانی خول، جام و سوپەری ئیماڕاتی لەگەڵ وەسڵ بەدەستهێناوە. پێشتر راهێنەری یانەی داڵکورد و تیمی دووەمی مالمۆی سویدی بووە. هەروەها یاریدەدەری راهێنەری یانەی ئایک سۆلینای سویدی بووە.

مەسعود مەڕال لە دایکبووی 1ی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ساڵی 1987 (36 ساڵە) و هەڵگری وڵاتینامەی سوید و تورکیایە.

راهێنەرە سویدییەکە لە سەرەتای ساڵی 2020 بووە ئەندامی دەستەی راهێنەرایەتی ئاندرێس برانشترۆم و لە یانەکانی سۆدرا، داڵکورد و بی کەی ئۆڵێمپیک لەگەڵ راهێنەرەکە بوو. لە 1ی یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2023 لە یانەی ئایک AIK بووە ئەندامی دەستەی راهێنەرایەتی میلۆجێڤیچ و دواتریش لە وەسڵ لەگەڵ هەمان راهێنەر بەردەوام بوو.

کۆمپانیای ‘وی سپۆرت فووتبۆڵ – We Sport Football’-ی سویدی بریکاری راهێنەرەکەیە.

ئەحمەد خەلەف رۆژی 22ـی دیسمبەر/کانوونی دووەمی 2023 ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی دهۆکی گرتەدەست، لە ماوەی 218 رۆژدا لە 30 یاریی خولی ئەستێرەکانی عێراق، 13 بردنەوە و 13 یەکسان و 4 دۆڕانی تۆمارکرد، هەڵۆیەکانی چیا لەژێر سەرپەرشتی ئەحمەد خەلەف 40 گۆڵیان کرد و 25 گۆڵیان لێکرا و 13 کلین شیتیشیان تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button