عێراقگرنگترین

دهۆک راهێنەرەکەی دوورخستەوە

چەند راهێنەرێک بەربژێرن

Yariga App

یاریگا –

یانەی دهۆک لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئەحمەد خەلەف، راهێنەری یانەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

سەرەڕای گەیشتنی یانەی دهۆک بۆ جامی کەنداو، بەڵام دەستەی کارگێڕی دهۆک ئەحمەد خەلەفی دوورخستەوە، لە بەیاننامەکەی یانەی دهۆکدا هاتووە

بە ناوی دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەی دهۆک، لە دڵەوە سوپاسی ئەحمەد خەلەف بۆ یادەوەری و دەستکەوتەکانی لەگەڵ یانەکەمان دەکەین. کاپتن خەلەف لە یادگەی هاندەرانی دهۆک دەمێنێتەوە. سوپاسی هەموو ئەو شتانە دەکەین کە پێشکەشی یانەکەت کردووە. باوەشی دهۆک بەردەوام کراوەیە بۆ تۆ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی دهۆک لەگەڵ سێ راهێنەر لە گفتوگۆدایە و پێشبینی دەکرێت، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا، راهێنەری نوێ یەکلاییببێتەوە.

ئەحمەد خەلەف رۆژی 22ـی دیسمبەر/کانوونی دووەمی 2023 ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی دهۆکی گرتەدەست، لە ماوەی 218 رۆژدا لە 30 یاریی خولی ئەستێرەکانی عێراق، 13 بردنەوە و 13 یەکسان و 4 دۆڕانی تۆمارکرد، هەڵۆیەکانی چیا لەژێر سەرپەرشتی ئەحمەد خەلەف 40 گۆڵیان کرد و 25 گۆڵیان لێکرا و 13 کلین شیتیشیان تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button