ئۆڵێمپیادی پاریسعێراقگرنگترین

پریڤیوی یاریی عێراق VS مەغریب لە ئۆڵێمپیادی پاریس؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ئێوارە عێراق و مەغریب لە کۆمەڵەی دووەمی ئۆڵێمپیادی پاریس  لە یاریگای ئالیانز ریڤیێرا لە نیس بەیەک دەگەن، کە لە هەمان کاتدا ئەرجەنتین و ئۆکرایناش بەیەک دەگەن، چارەنووسی ئەو دوو هەڵبژاردەیەی لە کۆمەڵەکە سەردەکەون تەواو ئاڵۆزە، چونکە هەر چوار هەڵبژاردەکە سێ خاڵیان و هەلی سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی وەکو یەکە.

عێراق چۆن دەگاتە قۆناخی داهاتوو؟

عێراق بە بردنەوەی لە مەغریب بەبێ ئاوڕدانەوە لە ئەنجامی یارییەکەی ئەرجەنتین و ئۆکراینا دەگاتە قۆناخی داهاتوو، شێرەکانی رافیدەین بە دۆڕانیان لە یارییەکە ماڵئاوایی لە ئۆڵێمپیاد دەکەن، بە یەکسانبوونیشیان نزیکە هەمان چارەنووسیان هەبێت، چونکە کاتێک ئاوڕ لە ئەنجامی یارییەکەی ئەرجەنتین دەدەنەوە ئەگەر لەو یارییە یەکێکیان بباتەوە، ئەوا عێراق بە جیاوازیی گۆڵ ماڵئاوایی دەکات.

دوو یاریزانی مەغریب بۆ یارییەکە بەردەست نابن و سەعد ناتق ئامادە دەبێت

سەعد ناتق کە بەهۆی پێکانەوە لە دوو یاریی رابردووی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق بێبەش بوو، بۆ یاریی ئەمڕۆ بەرامبەر مەغریب ئامادە دەبێت، ئەو بەرگریکارە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ شوێنی زەید تەحسین دەگرێتەوە کە بەهۆی پێکانەوە بۆ یارییەکە ئامادە نابێت.

هەڵبژاردەی مەغریب بۆ یارییەکەی بەرامبەر عێراق لە توانای دوو یاریزانی بێبەش دەبێت، ئەمیر ریچاردسۆن بەهۆی کەلەکەبوونی کارتە زەردەکانی بۆ یارییەکەی عێراق ئامادە نابێت و سوفیان رەحیمیش بەهۆی پێکانەوە لە مەشق و راهێنانەکانی دوێنێی هەڵبژاردەکەی ئامادە نەبوو، بە رێژەیەکی زۆر بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ ئامادە نابێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئۆڵێمپی عێراق بۆ یارییەکە:

گۆڵپارێز: حوسێن حەسەن

بەرگری: حوسێن عەلی، حوسێن عامر، سەعد ناتق، ئەحمەد مەکەنزی.

ناوەڕاست: کەرار محەمەد، مونتەزر محەمەد، ئیبراهیم بایش، یوسف ئەمین، عەلی جاسم

هێرشبەر: ئەیمەن حوسێن

بابەتی زیاتر

Back to top button