ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جیڕۆنا یاریزانێکی تۆتنهامی گواستەوە

چاوی لە لالیگایە

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام جارێکی دیکە بە خواستن دەستبەرداری بڕاین جیڵ، یاریزانی ئیسپانی بوو.

جیڵ بە خواستن بۆ ماوەی یەک وەرزی پەیوەندی بە جیڕۆنا دەکات و گرێبەستەکەشی لەگەڵ تۆتنهام تاوەکو هاوینی ساڵی 2026 بەردەوامە.

هەردوو یانەکە گواستنەوەی یاریزانەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا روون نەبووەتەوە، ئایا گرێبەستەکە بڕگەی گواستنەوەی هەمیشەیی تێدایە یاخود نا.

لە وەرزی رابردوودا، جیڵ لە تۆتنهام بەشداری لە 12 یاریدا کرد و پاشان بە خواستن پەیوەندی بە سێڤییاوە کرد.

جیڵ یەکێکە لە یاریزانە لاوەکانی تۆتنهام و دەیەوێت بەردەوام لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت، بۆیە بڕیاری جێهێشتنی تۆتنهامی داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button