ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

نرخی ئاسن کاریگەری لەسەر مێدالیای ئۆڵێمپیادی پاریس هەیە

Yariga App

یاریگا –

نرخی مێدالیای یارییە ئۆڵۆمپیەکان، به‌ به‌راورد به‌ ئۆلێمپیاده‌كانی پێشوو، بەهۆی گرانی نرخی ئاسن، بەرزبووەتەوە.

دوای سەد ساڵ ، جارێکی دیکە يارييه‌كانی ئۆڵێمپیاد له‌ پاریس ده‌كرێت و دوێنی هه‌ینی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی كرا.

رۆژنامه‌ی لیكیپ بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌هۆی گرانبوونی نرخی ئاسن، تێچووی نرخی مه‌دالیاكانی ئؤلێمپیاد به‌رزبۆته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، تێچووی نرخی  ڕاستەقینەی میدالیای زێڕ لە پاریس 863 یۆرۆیه‌، كه‌ نرخی تێچووی پێشووی 706 یۆرۆ بوو، هاوکات بەهای میدالیای زیو 436 یۆرۆ بوو، ئێستا له‌ ئۆڵێمپیادی پاریس 15 یۆرۆ به‌رزبۆته‌وه‌ واته‌ نرخه‌كه‌ی بۆته‌ 501 یۆرۆ، نرخی میدالیای برۆنزی له‌ وەشانی ئێستا سێ یۆرۆ و 58 سەنتە، لە وەشانی پێشوو دوو یۆرۆ و 95 سەنت بووە.

ئەمڕۆ گەورەترین ئاهەنگی کردنەوەی لە مێژووی ئۆڵێمپیاد دەکرێت

ئۆلێ هانسن، بەرپرسی ستراتیژی کاڵا لە کۆمپانیای ساکسۆ ده‌ڵێت، بەرزبوونەوەی بەهای مەدالیاکان ڕەنگدانەوەی دۆخی ئابووریی جیهانه‌‌، بەتایبەتی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کانزا بەنرخەکان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێر هۆكاری سه‌ره‌كیه‌.

ئەمڕۆ گەورەترین ئاهەنگی کردنەوەی لە مێژووی ئۆڵێمپیاد دەکرێت

گروپی بەناوبانگی فەرەنسی به‌سه‌رپه‌رشتی لویس ڤیتۆن لە مانگی یەکی ساڵی رابردوودا 584 میدالیایان دیزاین کردووه‌، چەند هەفتەیەک پێش كردنه‌وه‌ی ئۆلێمپیاد تەواوکران.

له‌ ئۆڵێمپیادی پاریس  شەش هەزار و 800 وەرزشوان لە 205 وڵاتەوە بەشداریان کردووه‌

بابەتی زیاتر

Back to top button