بازاڕی گواستنه‌وه‌کوردستان

تایبەت بە یاریگا؛ وەرزی داهاتوو دانا کامەران لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکات

سێ یانە ئۆفەریان پێشکەشی کردووە

Yariga App

یاریگا –

وەرزی داهاتوو دانا کامەران لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکات و سێ یانە ئۆفەریان پێشکەشی کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەکانی نەفت و هەولێر و نەورۆز ئۆفەریان پێشکەشی دانا کامەران هێرشبەری پێشمەرگەی هەولێر کردووە و دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەو هێرشبەرە کەلارییە بگوازنەوە ریزەکانیان.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی نەفت زۆر جددین و دەستیان بە دانوستان کردووە بۆ ئەوەی هێرشبەرەکەی خولی کوردستان بگوازنەوە، بەڵام هێرشبەرەکەی پێشمەرگەی هەولێر دەیەوێت سەرەتا لەبارەی ئۆفەرەکانی هەولێر و نەورۆز بڕیار بدات، ئینجا قسە لەگەڵ یانەی نەفت بکات.

جگە لە دانا کامەران، دوای رۆیشتنی سەمیر بابۆ لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر، دانا لەتیف ئەو یانەیە بەجێدەهێڵێت و بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق گرێبەست لەگەڵ یانەی دهۆک واژۆ دەکات، لەوانەیە چەند یاریزانێکی دیکەی یانەکەی پیرمام وەرزی داهاتوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی بکەن.

دانا کامەران پێشتر یاریی بۆ یانەکانی شێروانە و برایەتیش کردووە و وەرزی رابردوو بە هاوبەشی لەگەڵ یادگار ئیبراهیم بە تۆمارکردنی 18 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولی نایابی کوردستان.

بابەتی زیاتر

Back to top button