فه‌ره‌نساگرنگترینیۆرۆی 2024

کۆلۆ موانی: ئێمباپێ سەرکردەیه‌، دەمامکەکەش رێگری لە بینینی دەکات

ده‌بێت گۆڵی زیاتر تۆمار بكه‌ین

Yariga App

یاریگا –

کۆلۆ موانی، هێرشبەری هه‌ڵبژارده‌ی فەرەنسا، باسی هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاته‌كه‌ی و کیلیان ئێمباپێی ده‌كات.

موانی بۆ رۆژنامه‌ی لیكیپی فەرەنسی گوتی، ئێمه‌ ده‌رفه‌ت ده‌ره‌خسێنین، به‌ڵام گۆڵی زۆر تۆمار ناکەین، ده‌بێت زیاتر تەرکیز بکەین، کاتێک گۆڵی یەکەم دێت، گۆڵی دیكه‌ به‌دوای خۆێ دێنێت.

یاریزانه‌كه‌ی پاریس سان جێرمان گوتی، هەست بە ئاسوودەیی زیاتر دەکەم کاتێک لە یاریگادا دەبم بە پلانێکی هێرشبەرانه‌ یاریی ده‌كه‌ین، چونكه‌ ئازادی زیاتری تێدایه‌.

گوتیشی، ناڵێم پاڵەوانێتی یۆرۆ بۆ ئێمە نائومێدکەرە، رکابەرییەکی زۆر قورسە، تیپی گەورە تێدایه‌، بۆیە گۆڵکردن قورسە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرگری لە هاوکارەکانم ده‌کەم و یارمەتیان ده‌دەم،من ئێمباپێ وەک پێشەنگ دەبینم، ئه‌و جیاوازە، بەڵام بۆ ئەو شتێکی سروشتییە، بەهرەی سەرکردایەتیکردنی هەیە، بیرۆکە و ئامۆژگاری پێشکەش بە تیپەکە و یاریزانەکان دەکات، پێموایە بۆ ئه‌وه‌ له‌ دایك بووه‌ سەرکردایەتی تیپه‌كه‌ بكات.

زیاتر گوتی، ناڵێم ئێمباپێ له‌ قۆناخێکی خراپدایه‌، وەرزێکی نایابی بەسەر بردووە، ده‌بێت یارمەتی بدەین، هێشتا رکابەرییەکان کۆتایی نەهاتووە، راستە لەبەردەم گۆڵدا کەم ئامادە ده‌بێت، بەڵام پێموایە بژارده‌ی شوێنه‌كه‌ی خراپه‌.

لە کۆتاییدا گوتی، دەمامکی ئێمباپێم تاقیکردەوە و وێنەیەکیم هەیە پێدەکەنین، بەڵام لە راستیدا هیچ نابینین و رێگری له‌ بینین ده‌كات.

بابەتی زیاتر

Back to top button